Posts

داماڵین لە بەرگی مەلایەتی و سەزای دەرکردن لە مزگەوتی گەورەی عەلیاوێی بۆکان..

Image
بە پێی ڕاپۆڕتێکی گەیشتوو، بە دەست یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران،  ڕژیمی ئیسلامی ئێران مامۆستا مەلا عوسمان زاکری خووتبەخوێنی مزگەوتی گەورەی گەڕەکی عەلیاوێی بۆکانی بە تۆمەتی ئەویکە لەکاتی کوژرانی عەلی خامەنەیی ڕێبەری تیڕۆریستی ڕژیمی ئێران هیچ ئاماژەیەکی نەداوە لە خووتبە و وتارەکانیدا، وێرای داماڵین لە و بەرگی مەلایەتی ناوبراوی لەئەرکی ئایینی خۆی وەک خووتبە خوێن و پێشنوێژی مزگەوتی عەلیاوە دەرکردووە و بە جێگای ئەو بە ناومەلایەکی سەر بە دام و دزگاکانی ڕژیم بە ناوی مەلا ئەییووب ڕەزم لە جێگای ئەو داناوە.. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، داوا لە خەڵکی بەشەڕەف و باوەڕمەند و نیشتیمانپەروەری بۆکان بە گشتی و دانیشتووانی گەڕەکی عەلیاوای بۆکان دەکات لە ئاست ئەو بێ ڕێزییە بە مامۆستایانی ئایینی خۆشناو بێ هەڵوێست نەبن و دەنگی ناڕزایەتی خۆیان لانیکەم بە بایکۆتی دانانی مەلا ئەییوب ڕەزم نیشان بدەن و نەچن بۆ مزگەوت و ڕێگا نەدەن مەلا خۆفرۆش و جاشەکان ئەم شوێنە پیرۆزە داگیر بکەن. مامۆستا عوسمان زاکری کەسایەتییەکی خۆشناو و خێرخوواز و ماندوو بە چینی هەژاری گەرەکەکە بوو بۆیە ئەمڕۆ پێویستە...

پەیامی یزاکا بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە

Image
پەیامی یزاکا بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە... بسم اللە الرحمن الرحیم ... لن ینال اللە لحومها ولا دماٷها ولکن ینالە التقوی منکم. صدق الله العظیم (هەرگیز گۆشت و خوێنی قوربانیەکانتان بە خودا ناگات بەڵام خێر و چاکەکارییەکان و تەقواتان بەخودا ئەگات)... بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانان و گەلی کورد و حاجیان زیارەتکاری ماڵی خودا بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تێکۆشەرانی نەتەوەکەمان و سەرجەم خەڵکی ئازادیخواز دەکەین. ئەم جەژنە گەورەیە بیرهێنانەوەی ئیمان و قوربانیدان و هاودەنگی و میهرەبانییە لە نێوان مرۆڤەکاندا لە پێناو بیرو باوڕەڕەوە و فیداکارییە لەپێناو تاقیکردنەوەی پەروەردگاری مەزن.  قوربانی واتای بەخشش و فراوان کردنی دەستی یارمەتیدانە بۆ هەژاران و لێقەوماوان. موسوڵمانن ئەمڕۆ زۆرێک لە خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان لەژێر فشاری قورسی کێشەی ئابوری و گرانی  نرخ و بێکاری و سەختی بژێوی ژیاندا لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمێکی تیڕۆریست و دەژە مرۆیی و دژە فێرکارییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا دەژین.  لەم جۆرە هەلومەرجەدا بەهای ڕاستەقینەی جەژن کاتێک دەردەکەوێ کە دەتوانی...

ئیدانەی لەسێدارەدانی لاوانی کورد بە تۆمەتی هەڵبەستراو

Image
یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە توندترین شێوە لەسێدارەدانی لاوانی کورد لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مەحکووم دەکات.  ئەم لەسێدارەدانانە کە بە تۆمەتی بێ بنەما و هەڵبەستراو ئەنجام دەدرێن، پێشێلکارییەکی ئاشکرای دادپەروەری و شەریعەت و بنەما ئینسانییەکانە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سێدارەدانی مەلا ناسر کوڕی مەلا مەنسوور و یەعقوب کەریمپوور و میهراب عەبدوڵڵا زادە و گەنجانی بێ تاوانی تر، دڵی هەموو مرۆڤێکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆستی هەژاند. ئەم کردەوانە نەک هەر نادادپەروەرییەکی گەورەیە بەرامبەر بە نەتەوەی کورد، بەڵکو نیشانەی چەوساندنەوەی بەردەوام و نادادپەروەری و دوژمنایەتی بەرامبەر بە خەڵکی بێ دیفاعی کوردە. یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران داوا له هەموو دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و زانایانی جیهانی ئیسلامی و ویژدانه زیندووەکان دەکات له بەڕامبەڕ ئەو تاوانانه بێدەنگ نەبن و بۆ ڕاگرتنی ئەم پرۆسه نامرۆڤانانە هەنگاوی جیددی و کردەیی لە دژی کۆماری سێدارە و خوێنی ئیسلامی ئێران بگرنه بەڕ. یزاکا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی قوڵی خۆمان بۆ بنەماڵە جگەرسووتاوە و سەرەخۆشی دەکەین و، جەخت لە...

پەیامی پرسە و هاوخەمی بەبۆنەی شەهید بوونی کۆمەڵێک تێکۆشەری گەلەکەمان.

Image
 پەیامی پرسە و هاوخەمی یزاکا بە بۆنەی شەهید بوونی کۆمەڵێک تێکۆشەری گەلەکەمان.  یەکیەتی زانایانی ئاییی کوردستانی ئێران، بە توندترین شێوە کردەوەی تیرۆریستی و تاوانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشێلکردنی ئاگربەست و موشەگباران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین؛ هێرشێک کە بووە هۆی شەهیدبوونی کۆمەڵێک ئازادیخواز و ڕۆڵەی ئازای نەتەوەکەمان. ئەم کردەوەیە تەنها پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵه تییەکان و بنەما مرۆیییەکان نییه ، بەڵکو ئاماژەیه بۆ بەڕدەوامبوونی سیاسەتە ئاژاوەگێڕییەکان و ناسەقامگیری دەڤەرەکە و لێدان ئاسایش و ئارامی ناوچەکەیە. هێرش بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، هێرشکردنە سەر ئیرادە و کەرامەتی نەتەوەیەک کە ساڵانێکە لە پێناو ئازادی و دادپەروەری و مافی چارەی خۆنووسیندا خەباتی کردووە. وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی قووڵ و دڵسۆزانەمان بۆ خەڵکی کوردستان، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و، نەتەوەی کورد و هاوپەیمانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەکەین بۆ ئەو خەسارە پڕ ئازارە. یاد و ڕێبازی شەهیدانی ئەو تاوانە هەمیشە لە دڵماندا دەژی و خەبات بۆ ئازادی و دادپەروەری بە هێزێکی ...

پەیامی یەکیتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵیادی شەهیدبوونی قازی موحەممەد و هاوەڵانی.

Image
پەیامی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاکە لێوە، ساڵیادی شەهیدبوونی قازی موحەممەد و هاوەڵانی. بەناوی خوای پەروەردگاری مێهربان ١٠ی خاکەلێوەی هەرساڵێک، بیرهێنانەوەی یەکێک لە بە ئازارترین و لە هەمان کاتدا شانازیترین لاپەڕەکانی مێژووی خەباتی گەلی کوردە؛ ئەو ڕۆژەی کە پێشەوا قازی موحەممەد و هاوەڵانی دڵسۆز بە هەڵوێستێکی پتەو و باوەڕێکی پۆڵایین لە دژی زوڵم و ستەمی بنەماڵەی پەهلەوی وەستانەوە و لە پێناو ئازادی و کەرامەتی ئینسانی و بەدیهێنانی مافەکانی گەلەکەیان گیانی خۆیان بەخت کرد. شەهیدبوونی پێشەوای قازی موحەممەد تەنیا ڕووداوێکی مێژوویی نییە، بەڵکو هێمای بەئاگابوون و هۆشیاری و ئیرادەی نەتەوەیەکە کە هەرگیز تەسلیمی زوڵم و چەوساندنەوە نەبووە. ئەو و هاوەڵەکانی بە فیداکاری و خۆبەخشی خۆیان مەشخەڵی بەرخۆدان و ئازادیخوازیان داگیرساند؛ مەشخەڵێک کە تا ئەمڕۆش لە دڵی نەوە جیاوازەکانی گەلی کورددا بە شەکاوەیی ماوەتەوە. ئێمە  یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان، بەڵێنمان بۆ بیروباوەڕە بەرزەکانی ئەو شەهیدانەی ڕێگای حەقیقەت، نوێ دەکەینەوە، و ڕایدەگەیەنین کە ڕێگاکەیان ڕێگای شەرەف و دادپەرو...

یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سەبارەت بە هێرشی تیڕۆریستانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان کە بەداخەوە بووە هۆی شەهید بوونی ٦ تێکۆشەری نیشتیمان و ٣٠ بریندار پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

Image
بسم اللە الحمن الرحیم یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سەبارەت بە هێرشی تیڕۆریستانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان کە بەداخەوە بووە هۆی شەهید بوونی ٦ تێکۆشەری نیشتیمان و ٣٠ بریندار پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە. بەداخ و پەژارەوە ئەمڕۆ سێشەمبە ڕێکەوتی ٤/١/١٤٠٥ ی هەتاوی بە هۆی موشەگبارانی کۆماری جەهل و تیڕۆریستی پەت وسێدارە و دژە کوردی ئێران ٦ پێشمەرگەی قارەمان ناجووامێرانە شەهید کران و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون. بەم بۆنەوە وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کردەوە تیڕۆریستییەی شەمشەمە کوێرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدەکان دەکەین و لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە جێگایان بەهەشتی بەرین بێت و هیوای ساڕێژبوونەوەی برینی بریندارەکان دەخووازین. ئەم کارە ترسنۆکانە و نامرۆڤانەیە جارێکیتر ڕووی ڕاستەقینەی ستەم و توندوتیژی و تیرۆری ڕێکخراویی ڕژیمی کورد کوژی ئێرانی بۆ جیهان ئاشکرا کرد و نیشانی دا کە دوژمنانی ئازادی و کەرامەتی ئینسانی درێغی ناکەن لە ئەنجامدانی هیچ تاوانێک بەرامبەر گەلانی ستەملێکراو و بە تایبە...

پیرۆزبایی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پیروز و، هاتنی سەری ساڵی نوێ و نەورۆزی ئازادی.

Image
پیرۆزبایی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پیروز و، هاتنی سەری ساڵی نوێ و نەورۆزی ئازادی. بەناوی خوای میهرەبان و دادپەروەر و ڕزگاریدەر گەلانی چەوساوەی ئێران و کوردستان. پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی گەلانی ئازاد و خۆڕاگر دەکەین، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پیرۆز و جەژنی سەرکەوتنی ئیمان و سەبر و کۆڵنەدان، هەروەها هاتنی سەری ساڵی نوێ و نەورۆزی ئازادی. لە هەلومەرجێکدا کە ناوچەکە شاهیدی گرژی و ململانێی مەترسیدارە و گەلانی ئێران تا دێت لەژێر گوشاری زوڵم و ستەمکاری و تیرۆریزمی ڕژێمی ویلایەتی فەقیهی ئێراندا لەو پەڕی ناخۆشی و سەختیدا ژیان بە سەر دەبەن، ئەم ڕۆژە پڕ بەختانە بە دەرفەتێک دەزانین بۆ نوێکردنەوەی پابەندبوونمان بە گەییشتن بە ئازادی، دادپەروەری و کەرامەتی مرۆڤایەتی. ڕەمەزان مانگی بەخشش و لێبووردەیی و چاکەکارییە و کۆتایی ڕەمەزانیش خۆشی و شایی و گردن ئازادکردن و سیلەی ڕەحم و سەردانی بنەماڵەی شەهیدان و هەژارانە. جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز هاوتایە لە گەڵ جێژنی نەورۆز و ڕووناکی ساڵێکی پڕ بەختەوەر، پیرۆزە لە هەموو ئێوە ئازیزان. یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پێی ...