Posts

Showing posts from July, 2026

کۆچی دووایی کەسایەتی ئایینی و خۆشناوی دزێی مەرگەوەڕ، مامۆستا موحەممەد نۆزاد.

Image
بەداخەوە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی کەسایەتی دیارو خۆشناو و نێشتیمانپەوەری دزێی مەرگەوەڕ مامۆستا مەلا موحەممەد نۆزاد بە هۆی نەخۆشی کۆچی دووایی کرد. مامۆستا مەلا موحەممەد یەکێک لە درەوشاوەترین کەسایەتی ئایینی کورد بوو کە تا دووا هەناسەی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی پێشەوای کورد قازی موحەممەد و شەهیدانی ڕێبەر مایەوە. خودالێخۆشبوو لە ناو توێژی ئایینی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا خۆشەویستی نیشتیمانپەروەران و ئەویندارانی ئازادی  و ڕزگاری بوو، هەرگیز سەری بۆ دوژمنی دژە دین و دژەگەلی کۆماری ئیسلامی ئێران نەوی نەکرد، هەربۆیە چەندین جار لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە تووشی زەخت و گووشار بوو بەڵام هیچکام لەو تەرفەند وپیلان و گووشارانە نەیانتووانی ئیرادەی نەتەوەیی و شۆڕشگێری مامۆستا کز بکەن. خودا لێخۆشبوو دەیگووت مەرگی بەبرسیایەتی سەروەری وشانازییە لە پێناوی پاک مانەوە بە ئایین و نەتەوەی خۆت، بەداخەوە کۆچێ دووای مامۆستا موحەممەد خەسارێکی مەزن بوو لە توێژی ئایینی و نشتمانپەروەرانی کورد لە ڕۆژهەڵەتی کوردستان. هەر ئەو ڕۆژە تەرمی پاکی مامۆستا لە ناو ئاپۆڕای خەڵکی ورمێ و شنۆ و مەرگەوەڕ بە خاکی پاکی...

پەیامی یزاکا بە بۆنەی ساڵوەگەری تیڕۆڕی ناجوامێرانەی شەهید دوکتۆر قاسملو و یارانی

Image
پەیامێک لە ساڵیادی تیرۆرکردنی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بەناوی ئازادی و کەرامەتی مرۆڤەو ٢٢ی پوشپەڕی ١٣٦٨ی هەتاوی ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بیرهێنانەوەی یەکێک لە تاڵترین ڕووداوەکانی مێژووی هاوچەرخی کوردستانە. لە ساڵی ١٣٦٨ لەکاتی بەشداریکردنی لە دانوستانەکانی ڤیەننا بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ پرسی کورد، لەگەڵ دوو هاوەڵەکەی لە لایەن دیپڵۆمات تیڕۆریستەکانی ڕژیمی ئاخووندی ئێران شەهید کران.  لەم ڕۆژەدا ڕێز لە یادی دوکتور قاسملوو و هەموو ئەو کەسانە دەگرین کە لە پێناو ئازادی و دادپەروەری و مافەکانی گەلی کورد گیانیان لە دەست دا. بیرۆکەی وتووێژ، پێکەوەژیان، دیموکراسی و بەرگریکردن لە مافی گەلان کە قاسملوو جەختی لەسەر کردەوە، بەردەوامە ئیلهامبەخشی زۆر کەس و لایەن و نەتەوەیەکە بە تایبەت گەلی کورد. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پاڵپشتی خۆی بۆ خەباتی ڕەوا و ڕێبازی قاسملو نوێ دەکاتەوە و هیوادارین خەبات بۆ دادپەروەری و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکیەکان جێگەی توندوتیژی ...

پەیامی پرسە و هاوخەمی بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی شاری مهاباد بە بۆنەی شەهید بوونی ٦ پێشمەڕگەی دێموکرات

Image
بسم الله الرحمن الرحيم بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان ئێمە، بەشێک لە مامۆستایانی ئاینی شاری مەهاباد و شاروێران، بە دڵێکی پڕ لە خەم و داخ،  شەهیدبوونی پولێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بە تەواوی تاڵ و دڵتەزێن دەزانین. لەو بۆنەیەدا، سەرەخۆشی و هاودەردیی خۆمان بۆ خێزانە بەڕێزەکانیان، هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانیان و هەموو گەلی کورد دەربڕین.  لە خوای گەورە داواکارین کە شەهیدان لە پەنایی ڕەحمەت و بەخشینی خۆیدا جێگیر بکات و پلە و پایەی شەهیدانیان پێ ببەخشێت، و ئارامی و خۆڕاگری بە دڵی کەسوکاریان ببەخشێت. خواوندی گەورە دەفەرموێت: ﴿وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا ۚ بَلْ أَحْيَاءٌ عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ﴾ (آل عمران: 169) لە کۆتاییدا، لە خوای گەورە داواکارین کە ئاسایش، یەکڕیزی و سەربەرزی بۆ گەلەکەمان بەردەوام بکات، و نەهێڵێت خوێنی بێتاوانان بە فێڕۆ بڕوات. إنا لله وإنا إليه راجعون بەشێک لە مامۆستایانی ئاینی شاری مەهاباد و شاروێران ( سۆران لە شاروێران)

پەیامی هاوخەمی کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی شەهید بوونی پێشمەرگەکانی دێموکرات.

Image
پەیامی بەشێک لە کەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی ئەندامی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی شەهید بوونی ڕۆڵە قارەمانەکانی گەل لە پیرانشار و مهاباد بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان بەتایبەت بنەماڵەی هاوڕێیانی شەهیدی تێکۆشەرمان لە ١٠/پووشپەڕ دەستەی بەڕێوەبەری و ڕێبەری دەفتەری سیاسی کادر و پێشمەرگەکانی شار و شاخی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە 10/ پووشپەڕی/2725ـدا، شەهید بوونی شەش کەس لە تێکۆشەران و کۆڵنەدەرانی نیشتمانی داگیرکراو، کە خوێنی ئاڵیان دیسانەوە داری خەباتمانی پاراو کرد، وێڕای داخ و کەسەرەکێکی نەبڕاوە، ورە و تینی گەلەکەمانی پتەوتر کرد بۆ درێژەدانی ڕێگەیان و کۆڵنەدان تا لەبن هێنانی داگیرکەر لە بست بە بستی نیشتمان. بەتایبەت هێرشە تیرۆریستییەکانی دوژمن بۆسەر ڕۆڵەکانمان جارێکی دیکە وەبیرمان دەخاتەوە دەسەڵاتی دژەگەلی بەناو ئایینی پەت و سێدارە و تیرۆر، جگ لەوەی لە جوغڕافیای ئێراندا دەسەڵاتێکی پاوان خوازە، لە کوردستان داگیرکەرێکی کۆڵۆنیالیە و کوردستان بەردەوام دەبێت لە گوتاری داگیرکەر _ داگیرکراودا خەبات بکات. ئێمە کەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی لە ن...

پەیامی هاوخەمی وپرسەی یزاکا بە بۆنەی شەهید بوونی ٦ تێکۆشەری دێموکرات

Image
بە ناوی خودای دلۆڤان پەیامی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بۆنەی شەهید بوونی ٦ تێکۆشەری دێموکرات. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بیستنی هەواڵی شەهید بوونی پۆلێک لە قارەمانانی گەلەکەمان لەڕێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران زۆر دڵگران و خەمبار بووین. بەم بۆنەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی دەکەین لە ڕێبەرایەتی حیزب وسەرجەم پێشمەرگەکانی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدەکان و هەموو خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان، لە خودای مەزن ئەپاڕێینەوە ڕوحی شەهیدەکانمان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری ببەخشێتە بنەماڵەکانیان. بێ گوومان شەهید نەمرە و ڕێبازیان هەرگیز کۆتایی نایەت تا وەدیهاتنی ئامانجەکانیان. سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان. بڕوخێ ڕژیمی تیڕۆریست وکورد کوژی کۆماری ئیسلامی ئێران. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ١١ پوشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی