کۆچی دووایی کەسایەتی ئایینی و خۆشناوی دزێی مەرگەوەڕ، مامۆستا موحەممەد نۆزاد.

بەداخەوە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی کەسایەتی دیارو خۆشناو و نێشتیمانپەوەری دزێی مەرگەوەڕ مامۆستا مەلا موحەممەد نۆزاد بە هۆی نەخۆشی کۆچی دووایی کرد.
مامۆستا مەلا موحەممەد یەکێک لە درەوشاوەترین کەسایەتی ئایینی کورد بوو کە تا دووا هەناسەی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی پێشەوای کورد قازی موحەممەد و شەهیدانی ڕێبەر مایەوە.
خودالێخۆشبوو لە ناو توێژی ئایینی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا خۆشەویستی نیشتیمانپەروەران و ئەویندارانی ئازادی  و ڕزگاری بوو، هەرگیز سەری بۆ دوژمنی دژە دین و دژەگەلی کۆماری ئیسلامی ئێران نەوی نەکرد، هەربۆیە چەندین جار لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە تووشی زەخت و گووشار بوو بەڵام هیچکام لەو تەرفەند وپیلان و گووشارانە نەیانتووانی ئیرادەی نەتەوەیی و شۆڕشگێری مامۆستا کز بکەن.
خودا لێخۆشبوو دەیگووت مەرگی بەبرسیایەتی سەروەری وشانازییە لە پێناوی پاک مانەوە بە ئایین و نەتەوەی خۆت، بەداخەوە کۆچێ دووای مامۆستا موحەممەد خەسارێکی مەزن بوو لە توێژی ئایینی و نشتمانپەروەرانی کورد لە ڕۆژهەڵەتی کوردستان.
هەر ئەو ڕۆژە تەرمی پاکی مامۆستا لە ناو ئاپۆڕای خەڵکی ورمێ و شنۆ و مەرگەوەڕ بە خاکی پاکی کوردستان ئەسپێردرا.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، پرسە وسەرەخۆشی دەکات لە ماڵباتی خودا لێخۆشبوو و سەرجەم خەڵکی دەڤەرەکە و توێژی ئایینی و نیشتیمانپەروەران، جێگای فردەوسی بەرین بێت و خودای مەزن سەبووری بدات بە بنەماڵەی خودالێخۆشبوو. ئامین
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

ئیخوانییەکانی پیرانشاربە پاڵپشتی ئیتلاعات ڕێگری دەکەن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خۆشناو لە مزگەوتەکان.

پەیامی هاوخەمی بە بۆنەی کۆچی دووایی زانای گەوەری گەلەکەمان حاجی مامۆستا عبدالجبار زەرگە زەوی زراری

پەیامی پیزۆزبایی یزاکا بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان