پەیامی هاوخەمی بە بۆنەی کۆچی دووایی زانای گەوەری گەلەکەمان حاجی مامۆستا عبدالجبار زەرگە زەوی زراری

موت العالم يُعدّ ثلمة في الإسلام لا يسدها شيء، لأن العلماء هم ورثة الأنبياء وحملة الدين، وبفقدهم يُفقد العلم ويُضل الناس

انا للە وانا الیە راجعون..

کۆچی دووایی زانا و ناودار و پیاوچاکی دەڤەری زرارەتی جەنابی حاجی مامۆستا عبدالجبار زەرگەزەوی، باوەڕدارانی مسوڵمانی کوردی لە هەر چووار پارچی کورستان خەمبار و دڵگران کرد.
بێ گوومان کۆچی دووایی هەر زانایەک خەسارێکی مەزنە لە جەستەی شەکەتی گەلەکەمان، و ڕەنگە هەرگیز کەسایەتی و زانای ئەوها نەدۆزینەوە کە هاوکات عالم و خوداناس و دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر و دڵپاک بێ، ئەم جۆرە زانایانە بەڕاستی میراتگری پێغەمبەرانن و بۆشایییان هەرگیز پڕ نابێتەوە.
ئێمە وەک یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای هەوخەمیمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خودالێخۆشبوو و توێژی ئایینی ئیسلامی کورد و عەشیرەتی زراری لە دەڤەری زرارەتی هەولێر دەکەین و لە بارگای پەروەردگاری حەق ئەپاڕێینەوە بە فردەوسی ئەعلا شادی بکات و سەبووری بە بنەماڵە و هەموو دۆستان و ڕێبوارانی ڕێبازی بدات. ئامین

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١٥ی سەرماوەرزی ١٤٠٤ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.