پەیامی پرسە و هاوخەمی بەبۆنەی شەهید بوونی کۆمەڵێک تێکۆشەری گەلەکەمان.
پەیامی پرسە و هاوخەمی یزاکا بە بۆنەی شەهید بوونی کۆمەڵێک تێکۆشەری گەلەکەمان. یەکیەتی زانایانی ئاییی کوردستانی ئێران، بە توندترین شێوە کردەوەی تیرۆریستی و تاوانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشێلکردنی ئاگربەست و موشەگباران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین؛ هێرشێک کە بووە هۆی شەهیدبوونی کۆمەڵێک ئازادیخواز و ڕۆڵەی ئازای نەتەوەکەمان. ئەم کردەوەیە تەنها پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵه تییەکان و بنەما مرۆیییەکان نییه ، بەڵکو ئاماژەیه بۆ بەڕدەوامبوونی سیاسەتە ئاژاوەگێڕییەکان و ناسەقامگیری دەڤەرەکە و لێدان ئاسایش و ئارامی ناوچەکەیە. هێرش بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، هێرشکردنە سەر ئیرادە و کەرامەتی نەتەوەیەک کە ساڵانێکە لە پێناو ئازادی و دادپەروەری و مافی چارەی خۆنووسیندا خەباتی کردووە. وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی قووڵ و دڵسۆزانەمان بۆ خەڵکی کوردستان، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و، نەتەوەی کورد و هاوپەیمانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەکەین بۆ ئەو خەسارە پڕ ئازارە. یاد و ڕێبازی شەهیدانی ئەو تاوانە هەمیشە لە دڵماندا دەژی و خەبات بۆ ئازادی و دادپەروەری بە هێزێکی ...