Posts

Showing posts from May, 2026

داماڵین لە بەرگی مەلایەتی و سەزای دەرکردن لە مزگەوتی گەورەی عەلیاوێی بۆکان..

Image
بە پێی ڕاپۆڕتێکی گەیشتوو، بە دەست یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران،  ڕژیمی ئیسلامی ئێران مامۆستا مەلا عوسمان زاکری خووتبەخوێنی مزگەوتی گەورەی گەڕەکی عەلیاوێی بۆکانی بە تۆمەتی ئەویکە لەکاتی کوژرانی عەلی خامەنەیی ڕێبەری تیڕۆریستی ڕژیمی ئێران هیچ ئاماژەیەکی نەداوە لە خووتبە و وتارەکانیدا، وێرای داماڵین لە و بەرگی مەلایەتی ناوبراوی لەئەرکی ئایینی خۆی وەک خووتبە خوێن و پێشنوێژی مزگەوتی عەلیاوە دەرکردووە و بە جێگای ئەو بە ناومەلایەکی سەر بە دام و دزگاکانی ڕژیم بە ناوی مەلا ئەییووب ڕەزم لە جێگای ئەو داناوە.. یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، داوا لە خەڵکی بەشەڕەف و باوەڕمەند و نیشتیمانپەروەری بۆکان بە گشتی و دانیشتووانی گەڕەکی عەلیاوای بۆکان دەکات لە ئاست ئەو بێ ڕێزییە بە مامۆستایانی ئایینی خۆشناو بێ هەڵوێست نەبن و دەنگی ناڕزایەتی خۆیان لانیکەم بە بایکۆتی دانانی مەلا ئەییوب ڕەزم نیشان بدەن و نەچن بۆ مزگەوت و ڕێگا نەدەن مەلا خۆفرۆش و جاشەکان ئەم شوێنە پیرۆزە داگیر بکەن. مامۆستا عوسمان زاکری کەسایەتییەکی خۆشناو و خێرخوواز و ماندوو بە چینی هەژاری گەرەکەکە بوو بۆیە ئەمڕۆ پێویستە...

پەیامی یزاکا بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە

Image
پەیامی یزاکا بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە... بسم اللە الرحمن الرحیم ... لن ینال اللە لحومها ولا دماٷها ولکن ینالە التقوی منکم. صدق الله العظیم (هەرگیز گۆشت و خوێنی قوربانیەکانتان بە خودا ناگات بەڵام خێر و چاکەکارییەکان و تەقواتان بەخودا ئەگات)... بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانان و گەلی کورد و حاجیان زیارەتکاری ماڵی خودا بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تێکۆشەرانی نەتەوەکەمان و سەرجەم خەڵکی ئازادیخواز دەکەین. ئەم جەژنە گەورەیە بیرهێنانەوەی ئیمان و قوربانیدان و هاودەنگی و میهرەبانییە لە نێوان مرۆڤەکاندا لە پێناو بیرو باوڕەڕەوە و فیداکارییە لەپێناو تاقیکردنەوەی پەروەردگاری مەزن.  قوربانی واتای بەخشش و فراوان کردنی دەستی یارمەتیدانە بۆ هەژاران و لێقەوماوان. موسوڵمانن ئەمڕۆ زۆرێک لە خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان لەژێر فشاری قورسی کێشەی ئابوری و گرانی  نرخ و بێکاری و سەختی بژێوی ژیاندا لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمێکی تیڕۆریست و دەژە مرۆیی و دژە فێرکارییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا دەژین.  لەم جۆرە هەلومەرجەدا بەهای ڕاستەقینەی جەژن کاتێک دەردەکەوێ کە دەتوانی...

ئیدانەی لەسێدارەدانی لاوانی کورد بە تۆمەتی هەڵبەستراو

Image
یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە توندترین شێوە لەسێدارەدانی لاوانی کورد لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مەحکووم دەکات.  ئەم لەسێدارەدانانە کە بە تۆمەتی بێ بنەما و هەڵبەستراو ئەنجام دەدرێن، پێشێلکارییەکی ئاشکرای دادپەروەری و شەریعەت و بنەما ئینسانییەکانە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سێدارەدانی مەلا ناسر کوڕی مەلا مەنسوور و یەعقوب کەریمپوور و میهراب عەبدوڵڵا زادە و گەنجانی بێ تاوانی تر، دڵی هەموو مرۆڤێکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆستی هەژاند. ئەم کردەوانە نەک هەر نادادپەروەرییەکی گەورەیە بەرامبەر بە نەتەوەی کورد، بەڵکو نیشانەی چەوساندنەوەی بەردەوام و نادادپەروەری و دوژمنایەتی بەرامبەر بە خەڵکی بێ دیفاعی کوردە. یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران داوا له هەموو دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و زانایانی جیهانی ئیسلامی و ویژدانه زیندووەکان دەکات له بەڕامبەڕ ئەو تاوانانه بێدەنگ نەبن و بۆ ڕاگرتنی ئەم پرۆسه نامرۆڤانانە هەنگاوی جیددی و کردەیی لە دژی کۆماری سێدارە و خوێنی ئیسلامی ئێران بگرنه بەڕ. یزاکا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی قوڵی خۆمان بۆ بنەماڵە جگەرسووتاوە و سەرەخۆشی دەکەین و، جەخت لە...