داماڵین لە بەرگی مەلایەتی و سەزای دەرکردن لە مزگەوتی گەورەی عەلیاوێی بۆکان..

بە پێی ڕاپۆڕتێکی گەیشتوو، بە دەست یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران،  ڕژیمی ئیسلامی ئێران مامۆستا مەلا عوسمان زاکری خووتبەخوێنی مزگەوتی گەورەی گەڕەکی عەلیاوێی بۆکانی بە تۆمەتی ئەویکە لەکاتی کوژرانی عەلی خامەنەیی ڕێبەری تیڕۆریستی ڕژیمی ئێران هیچ ئاماژەیەکی نەداوە لە خووتبە و وتارەکانیدا، وێرای داماڵین لە و بەرگی مەلایەتی ناوبراوی لەئەرکی ئایینی خۆی وەک خووتبە خوێن و پێشنوێژی مزگەوتی عەلیاوە دەرکردووە و بە جێگای ئەو بە ناومەلایەکی سەر بە دام و دزگاکانی ڕژیم بە ناوی مەلا ئەییووب ڕەزم لە جێگای ئەو داناوە..
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، داوا لە خەڵکی بەشەڕەف و باوەڕمەند و نیشتیمانپەروەری بۆکان بە گشتی و دانیشتووانی گەڕەکی عەلیاوای بۆکان دەکات لە ئاست ئەو بێ ڕێزییە بە مامۆستایانی ئایینی خۆشناو بێ هەڵوێست نەبن و دەنگی ناڕزایەتی خۆیان لانیکەم بە بایکۆتی دانانی مەلا ئەییوب ڕەزم نیشان بدەن و نەچن بۆ مزگەوت و ڕێگا نەدەن مەلا خۆفرۆش و جاشەکان ئەم شوێنە پیرۆزە داگیر بکەن.
مامۆستا عوسمان زاکری کەسایەتییەکی خۆشناو و خێرخوواز و ماندوو بە چینی هەژاری گەرەکەکە بوو بۆیە ئەمڕۆ پێویستە  گەلەکەمان پشتگیری بکات.

سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ باوەڕمەندانی کورد و سووننە مەزهەب لە مێژینەیە بۆیە دەبێ زۆر یەکگرتووانە بەدژی ئەم دەسەڵاتە داگیرکەرە بچینەوە و ڕێگای ئەوە نەدەین خۆفرۆشەکان سیاسەتی ئەم ڕژیمە لە کوردستان و مزگەوتە پیرۆزەکانی نیشتیمان جێ بەجێ بکەن..

مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دژە کورد و دژە ئیسلامی بە ناو کوماری تیڕۆریستی ئیسلامی ئێران.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

ئیخوانییەکانی پیرانشاربە پاڵپشتی ئیتلاعات ڕێگری دەکەن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خۆشناو لە مزگەوتەکان.

پەیامی هاوخەمی بە بۆنەی کۆچی دووایی زانای گەوەری گەلەکەمان حاجی مامۆستا عبدالجبار زەرگە زەوی زراری

پەیامی پیزۆزبایی یزاکا بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان