پەیامی پیزۆزبایی یزاکا بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان

پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانی ئێران لە مەهاباد
بسم الله الرحمن الرحیم
٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانی ئێران لە مەهاباد، بیرهێنانەوەی یەکێک لە پڕشنگدارترین و پڕ شکۆترین لاپەڕەکانی مێژووی خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی، کەرامەتی ئینسانی، دادپەروەری، و مافی چارەی خۆنووسینە؛ ئەو ڕۆژەی کە ئیرادەی نەتەوەیەکی چەوساوە لە دژی ستەمکاری و ئینکاری ناسنامە وەستایەوە و ڕایگەیاند کە کوردستان زیندووە و بە زیندووی دەمێنێتەوە.
یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران لە دڵەوە پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە مێژوویی و چارەنووسسازە لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەموو ئازادیخوازان و گەلی خۆڕاگری کورد دەکات و بە ڕێزەوە ڕێز لە یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیخوازی بەتایبەت ڕێبەرانی شەهید و هەموو ئەو کەسانە دەگرێت کە گیانی شیرینیان بەخت کرد لەپێناو شەرەفی گەلی کورد.
ئەمڕۆ ئەم یادە مێژووییە لە کاتێکدایە کە لاوانی هۆشیار و ئازای ئێران، لە کوردستانەوە تا هەموو وڵات، دژی تیرۆری دەوڵەتی، سەرکوت، کوشتن و سیاسەتی نامرۆڤانەی ڕژیمی ئاخووندی ڕاپەڕیون و بە هاواری "ڕوخاندن"، خوازیاری کۆتایی هێنان بەم سیستەمە تاوانکاری و پاوانخوازەن. ئەو خوێنە بێتاوانانەی لە شەقامەکاندا ڕژاوە، بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی خستۆتە سەر شانی هەمووان و بەتایبەت هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی گەلی کورد.
لێره وه یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، به جەخت له سەر یەکگرتوویی دەکات داوا له هه موو لایەن و ڕێکخراو و هێزه سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات که ناکۆکییەکانیان به لاوه بگرن و، لەم چرکه مێژووییه گرینگەدا، لەدەوری داخوازی نەتەوەیی و ئینسانی گەلەکەمان کۆ ببنەوە و هاوپەشتی  و ڕێنوێنی له گەڵ ڕاپەڕینی جەماوەڕیی ئێران بکەن.  ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر هاوسۆزی و هەماهەنگی و هەڵوێستی هاوبەش مەرجی سەرکەوتن و تێپەڕاندنی ستەم و تیرۆرە.
یادی کۆماری کوردستان ئیلهامبەخشمانە بۆ یەکڕیزی و خۆڕاگری و داهاتوویەکی ئازاد و دادپەروەر بۆ گەلی کورد و هەموو گەلانی ستەملێکراوی ئێران.
سڵاو لە شەهیدانی کۆماری و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
درود وسڵاو لە ڕێبوارانی ڕێگای کۆماری کوردستان.
مەرگ و نەمان بۆ تاریکپەرەستانی مرۆڤ کوژی ئێران.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.