ئیخوانییەکانی پیرانشاربە پاڵپشتی ئیتلاعات ڕێگری دەکەن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خۆشناو لە مزگەوتەکان.
دوای دەست لەکارکێشانەوەی مەلا وەسیم موحەسێل، بەهۆی نەخۆشیەوە - کە وەک ئیمام و وتارخوێنی مزگەوتی فەرهەنگ لە شاری پیرانشار دەناسێنرێت و ناوبراو سەر بە بزووتنەوەی ئیخوان موسلیمینە- کەسێک بە ناوی مەلا موراد مەلۆ (مەلا موراد بن دەڕڕێ) وەک جێنشینی خۆی بە خەڵکی نوێژخوێنی گەڕەکی مزگەوتی فەرهەنگ دەناسێنێت بەڵام خەڵک بە گشتی قەبوڵی ناکەن لەبەرامبەردا مەلا ئەمیر خالیدی کە پێشتر لە گوندی جەلدیان ئەرکی مامۆستایی و خوتبەخوێنی هەبووە، دێنن بۆ مزگەوتی خۆیان.
لە درێژەدا لایەنگرانی اخوان و ئەندامانی ئەو حیزبە ئیسلامی سیاسییە کە زیاتر سەر بە ڕژیمی ئێرانن ڕاپۆرت لە سەر مەلا ئەمیر خالیدی دەنووسن و ناوبراو وەک ئەندام و لایەنگری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناوزەد دەکەن، پرسێک کە وادیارە بووە هۆی ڕێگریکردن لە بەردەوامی بوونی ناوبراو لە ئیشی پێشنوێژخوێنی و مانەوەی لە مزگەوتەکەدا.
یەکەم: چەند خاڵێکی گرنگ لە شیکردنەوەی ئەم بابەتەدا هەیە
مزگەوت وەک دامەزراوەیەکی جەماوەری"
لە نەریتی ئیسلامی و کۆمەڵگای کوردیدا مزگەوت شوێنی عیبادەت و بنکەی کۆمەڵایەتی خەڵکی ناوچەکەیە و بەزۆری هەڵبژاردن یان قبوڵکردنی ئیمامی جەماعەت بە ڕەزامەندی نوێژخوێنان گرنگییەکی بنەڕەتی هەیە.
دووهەم: دەستێوەردانی دامەزراوە ئەمنییەکان لە کاروباری ئایینیدا:
ئەگەر دەزگا ئەمنییەکان یان فشارە دەرەکییەکان ڕۆڵیان هەبێت لە هەڵبژاردنی ئیمامی مزگەوتدا، ئەم بابەتە دەتوانێت هەستیاری کۆمەڵایەتی دروست بکات؛ چونکە سەربەخۆیی دامەزراوە ئاینییەکان بۆ زۆرێک لە باوەڕداران گرنگە.
سێهەم: ناکۆکی لەناو ڕەوتە ئیسلامییەکان.
ڕەوتی وەک ئیخوان موسلیمین لە هەندێک ناوچەدا بنکەیەکی فیکرییان هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕەخنەگری جددیشیان هەیە لەنێو بەشێک لە کۆمەڵگادا. ئەگەر ئەم جیاوازی بیروبۆچوونانە بگۆڕن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سیاسی یان تۆمەتبارکردن، ئەوا دابەشبوونی کۆمەڵایەتی قووڵتر دەکەنەوە.
چووارەم: خستنەڕووی تۆمەتی وەک "پەیوەندی سیاسی" لە لایەن ئیخوانییەکان بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆش ناو لە ڕۆژهەڵات:
دەتوانێت ببێتە هۆی بێمتمانەیی و دووبەرەکی زیاتر و بێ گوومان، دید و ڕووانینی خەڵک لە دژی ئیسلامی سیاسی نامۆ بە کلتووری کوردی زیاتر قێزەون دەکات و، خەڵک ڕێگە نادات کۆمەڵێک لە ژێر ناوی ئیخوانی و مەلای بەکرێگیراوی دوژمن، شوێنە پیرۆزیەکانی کورد داگیر و قۆڕغ بکەن.
چارەسەرێکی گوونجاو بۆ ڕێگری کردن لە ئەم جۆرە خۆفرۆشیە بە ناوی ئیسلام و مەلای ئایینی ئەوەیە خەڵک لە دژیان بووەستنەوەو، هەروەها یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، داوا لە سەرجەم مامۆستایانی ڕاستین و نیشتیمانپەروەر دەکات ڕێگە نەدەن کۆمەڵێک کاسەلێسی دوژمن لە ژێر ناو و ناوەرۆکی ئیسلامی سیاسی کە تەنیا بە مەبەستی بەرژەوەندی دوژمنانی کورد و دژایەتی سەربەستی گەلەکەمان و ئایینی دێرینی خەڵکەکەمانن بەم جۆرە بێ شەرمانە بە پاڵپشتی دوژمنی سوێند خۆری بەناو ئیسلامی ئێران چیان پێ خۆشبێ ئەنجامی بدەن دەبێ لە بەرانبەریان بوەستینەوە و ڕێگریان لێ بکەین کە تەفەکوڕاتی ئیسلامی سیاسی دژە کوردی لە کوردستان کۆتایی پێ بێت و ڕێگە نەدەین مزگەوتەکان داگیر بکەن.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی

Comments
Post a Comment