ئیدانەی لەسێدارەدانی لاوانی کورد بە تۆمەتی هەڵبەستراو
یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە توندترین شێوە لەسێدارەدانی لاوانی کورد لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مەحکووم دەکات.
ئەم لەسێدارەدانانە کە بە تۆمەتی بێ بنەما و هەڵبەستراو ئەنجام دەدرێن، پێشێلکارییەکی ئاشکرای دادپەروەری و شەریعەت و بنەما ئینسانییەکانە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سێدارەدانی مەلا ناسر کوڕی مەلا مەنسوور و یەعقوب کەریمپوور و میهراب عەبدوڵڵا زادە و گەنجانی بێ تاوانی تر، دڵی هەموو مرۆڤێکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆستی هەژاند. ئەم کردەوانە نەک هەر نادادپەروەرییەکی گەورەیە بەرامبەر بە نەتەوەی کورد، بەڵکو نیشانەی چەوساندنەوەی بەردەوام و نادادپەروەری و دوژمنایەتی بەرامبەر بە خەڵکی بێ دیفاعی کوردە.
یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران داوا له هەموو دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و زانایانی جیهانی ئیسلامی و ویژدانه زیندووەکان دەکات له بەڕامبەڕ ئەو تاوانانه بێدەنگ نەبن و بۆ ڕاگرتنی ئەم پرۆسه نامرۆڤانانە هەنگاوی جیددی و کردەیی لە دژی کۆماری سێدارە و خوێنی ئیسلامی ئێران بگرنه بەڕ.
یزاکا وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی قوڵی خۆمان بۆ بنەماڵە جگەرسووتاوە و سەرەخۆشی دەکەین و، جەخت لەوە دەکەینەوە کە خوێنی بێتاوانەکان هەرگیز بێ وەڵام نابێت و دادپەروەری بەدی دێت، هەرچەندە درەنگ بێت...

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment