پەیامی پرسە و هاوخەمی بەبۆنەی شەهید بوونی کۆمەڵێک تێکۆشەری گەلەکەمان.


 پەیامی پرسە و هاوخەمی یزاکا بە بۆنەی شەهید بوونی کۆمەڵێک تێکۆشەری گەلەکەمان. 

یەکیەتی زانایانی ئاییی کوردستانی ئێران، بە توندترین شێوە کردەوەی تیرۆریستی و تاوانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشێلکردنی ئاگربەست و موشەگباران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین؛ هێرشێک کە بووە هۆی شەهیدبوونی کۆمەڵێک ئازادیخواز و ڕۆڵەی ئازای نەتەوەکەمان.

ئەم کردەوەیە تەنها پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵه تییەکان و بنەما مرۆیییەکان نییه ، بەڵکو ئاماژەیه بۆ بەڕدەوامبوونی سیاسەتە ئاژاوەگێڕییەکان و ناسەقامگیری دەڤەرەکە و لێدان ئاسایش و ئارامی ناوچەکەیە. هێرش بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، هێرشکردنە سەر ئیرادە و کەرامەتی نەتەوەیەک کە ساڵانێکە لە پێناو ئازادی و دادپەروەری و مافی چارەی خۆنووسیندا خەباتی کردووە.
وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی قووڵ و دڵسۆزانەمان بۆ خەڵکی کوردستان، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و، نەتەوەی کورد و هاوپەیمانی حیزبەکانی کوردستانی ئێران دەکەین بۆ ئەو خەسارە پڕ ئازارە. یاد و ڕێبازی شەهیدانی ئەو تاوانە هەمیشە لە دڵماندا دەژی و خەبات بۆ ئازادی و دادپەروەری بە هێزێکی نوێوە بەردەوام دەبێت.
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین لەبەرامبەر ئەو جۆرە پێشێلکاریانەدا بێدەنگ نەبن و ڕێوشوێنی کردەیی بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە بگرنەبەر. شەهیدبوونی ئازادیخوازان چرایەکە کە ڕێگای دادپەروەری ڕۆشن دەکاتەوە.


یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

ئیخوانییەکانی پیرانشاربە پاڵپشتی ئیتلاعات ڕێگری دەکەن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خۆشناو لە مزگەوتەکان.

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..