پەیامی هاوخەمی کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی شەهید بوونی پێشمەرگەکانی دێموکرات.
پەیامی بەشێک لە کەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی ئەندامی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی شەهید بوونی ڕۆڵە قارەمانەکانی گەل لە پیرانشار و مهاباد
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان بەتایبەت بنەماڵەی هاوڕێیانی شەهیدی تێکۆشەرمان لە ١٠/پووشپەڕ
دەستەی بەڕێوەبەری و ڕێبەری
دەفتەری سیاسی
کادر و پێشمەرگەکانی شار و شاخی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
لە 10/ پووشپەڕی/2725ـدا، شەهید بوونی شەش کەس لە تێکۆشەران و کۆڵنەدەرانی نیشتمانی داگیرکراو، کە خوێنی ئاڵیان دیسانەوە داری خەباتمانی پاراو کرد، وێڕای داخ و کەسەرەکێکی نەبڕاوە، ورە و تینی گەلەکەمانی پتەوتر کرد بۆ درێژەدانی ڕێگەیان و کۆڵنەدان تا لەبن هێنانی داگیرکەر لە بست بە بستی نیشتمان.
بەتایبەت هێرشە تیرۆریستییەکانی دوژمن بۆسەر ڕۆڵەکانمان جارێکی دیکە وەبیرمان دەخاتەوە دەسەڵاتی دژەگەلی بەناو ئایینی پەت و سێدارە و تیرۆر، جگ لەوەی لە جوغڕافیای ئێراندا دەسەڵاتێکی پاوان خوازە، لە کوردستان داگیرکەرێکی کۆڵۆنیالیە و کوردستان بەردەوام دەبێت لە گوتاری داگیرکەر _ داگیرکراودا خەبات بکات.
Comments
Post a Comment