پەیامی هاوخەمی وپرسەی یزاکا بە بۆنەی شەهید بوونی ٦ تێکۆشەری دێموکرات
بە ناوی خودای دلۆڤان
پەیامی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بۆنەی شەهید بوونی ٦ تێکۆشەری دێموکرات.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بیستنی هەواڵی شەهید بوونی پۆلێک لە قارەمانانی گەلەکەمان لەڕێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران زۆر دڵگران و خەمبار بووین.
بەم بۆنەوە هاوخەمی و سەرەخۆشی دەکەین لە ڕێبەرایەتی حیزب وسەرجەم پێشمەرگەکانی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدەکان و هەموو خەڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان، لە خودای مەزن ئەپاڕێینەوە ڕوحی شەهیدەکانمان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری ببەخشێتە بنەماڵەکانیان.
بێ گوومان شەهید نەمرە و ڕێبازیان هەرگیز کۆتایی نایەت تا وەدیهاتنی ئامانجەکانیان.
سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلەکەمان.
بڕوخێ ڕژیمی تیڕۆریست وکورد کوژی کۆماری ئیسلامی ئێران.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment