پەیامی یزاکا بە بۆنەی ساڵوەگەری تیڕۆڕی ناجوامێرانەی شەهید دوکتۆر قاسملو و یارانی
پەیامێک لە ساڵیادی تیرۆرکردنی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو
بەناوی ئازادی و کەرامەتی مرۆڤەو ٢٢ی پوشپەڕی ١٣٦٨ی هەتاوی ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بیرهێنانەوەی یەکێک لە تاڵترین ڕووداوەکانی مێژووی هاوچەرخی کوردستانە. لە ساڵی ١٣٦٨ لەکاتی بەشداریکردنی لە دانوستانەکانی ڤیەننا بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ پرسی کورد، لەگەڵ دوو هاوەڵەکەی لە لایەن دیپڵۆمات تیڕۆریستەکانی ڕژیمی ئاخووندی ئێران شەهید کران.
لەم ڕۆژەدا ڕێز لە یادی دوکتور قاسملوو و هەموو ئەو کەسانە دەگرین کە لە پێناو ئازادی و دادپەروەری و مافەکانی گەلی کورد گیانیان لە دەست دا. بیرۆکەی وتووێژ، پێکەوەژیان، دیموکراسی و بەرگریکردن لە مافی گەلان کە قاسملوو جەختی لەسەر کردەوە، بەردەوامە ئیلهامبەخشی زۆر کەس و لایەن و نەتەوەیەکە بە تایبەت گەلی کورد.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پاڵپشتی خۆی بۆ خەباتی ڕەوا و ڕێبازی قاسملو نوێ دەکاتەوە و
هیوادارین خەبات بۆ دادپەروەری و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و چارەسەرکردنی ئاشتیانەی ناکۆکیەکان جێگەی توندوتیژی و تیرۆر بگرێتەوە و
یادی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو هەموو ئەو کەسانەی لە ڕێگای ئازادیدا گیانیان لەدەستدا، هەمیشە زیندوو بێت.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٠ی پوشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی
Comments
Post a Comment