پیرۆزبایی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پیروز و، هاتنی سەری ساڵی نوێ و نەورۆزی ئازادی.

بەناوی خوای میهرەبان و دادپەروەر و ڕزگاریدەر
گەلانی چەوساوەی ئێران و کوردستان.
پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی گەلانی ئازاد و خۆڕاگر دەکەین، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پیرۆز و جەژنی سەرکەوتنی ئیمان و سەبر و کۆڵنەدان، هەروەها هاتنی سەری ساڵی نوێ و نەورۆزی ئازادی.
لە هەلومەرجێکدا کە ناوچەکە شاهیدی گرژی و ململانێی مەترسیدارە و گەلانی ئێران تا دێت لەژێر گوشاری زوڵم و ستەمکاری و تیرۆریزمی ڕژێمی ویلایەتی فەقیهی ئێراندا لەو پەڕی ناخۆشی و سەختیدا ژیان بە سەر دەبەن، ئەم ڕۆژە پڕ بەختانە بە دەرفەتێک دەزانین بۆ نوێکردنەوەی پابەندبوونمان بە گەییشتن بە ئازادی، دادپەروەری و کەرامەتی مرۆڤایەتی. ڕەمەزان مانگی بەخشش و لێبووردەیی و چاکەکارییە و کۆتایی ڕەمەزانیش خۆشی و شایی و گردن ئازادکردن و سیلەی ڕەحم و سەردانی بنەماڵەی شەهیدان و هەژارانە. جێژنی ڕەمەزانی پیرۆز هاوتایە لە گەڵ جێژنی نەورۆز و ڕووناکی ساڵێکی پڕ بەختەوەر، پیرۆزە لە هەموو ئێوە ئازیزان.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پێی وایە.
تاکە ڕێگای ڕزگاربوون لە چەوساندنەوە و ژێر دەستەیی، کۆدەنگی و یەکگرتوویی هەموو نەتەوە و هۆز و ئایین و مەزهەبە ستەملێکراوەکانی ئێرانە. ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە ناکۆکیەکانمان وەلا نێین و دەست بە دەست یەکتر بگرین و کار بکەین بۆ کۆتایی هێنان بە ستەم و هەڵاواردن و سەرکوت.
نەورۆز هێمای لەدایکبوونەوە و سەرەتایەکی نوێیە،
ئەم نەورۆزە سەرەتای ئازادی و کۆتایی ستەم و بەرەبەیانی ئایندەیەکی گەش بێت بۆ هەموو گەلانی ئێران و بە تایبەتی گەلی چەوساوەی کورد.
لەم جەژنە مەزنەدا بانگەواز لە هەموو خەڵکانی ئێرانی دەکەین:
بە پتەوکردنی گیانی تەبایی و هاوکاری یەکتری و وەستانەوە بەرامبەر ستەم، ڕێگا بۆ سبەینێیەکی ئازاد و پڕ لە خۆشی دابین بکەن
لە کۆتاییدا داواکارین لە خودای گەورە ئەم جەژنە بکاتە جەژنی ڕزگاری بۆ گەلانی ستەملێکراو، ئەم نەورۆزەش سەرەتای بەهاری ئازادی بێت.
جێژنی ڕەمەزان و ساڵی تازەتان پیرۆز و تاعات و کردەوەچاکەکانتان قەبوڵی بارگای حەق بێت.
والسلام علیکم و رحمةالله وبركاته
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٩ی ڕەمەزان و ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی

Comments
Post a Comment