یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سەبارەت بە هێرشی تیڕۆریستانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان کە بەداخەوە بووە هۆی شەهید بوونی ٦ تێکۆشەری نیشتیمان و ٣٠ بریندار پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

بسم اللە الحمن الرحیم

یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سەبارەت بە هێرشی تیڕۆریستانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان کە بەداخەوە بووە هۆی شەهید بوونی ٦ تێکۆشەری نیشتیمان و ٣٠ بریندار پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
بەداخ و پەژارەوە ئەمڕۆ سێشەمبە ڕێکەوتی ٤/١/١٤٠٥ ی هەتاوی بە هۆی موشەگبارانی کۆماری جەهل و تیڕۆریستی پەت وسێدارە و دژە کوردی ئێران ٦ پێشمەرگەی قارەمان ناجووامێرانە شەهید کران و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
بەم بۆنەوە وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کردەوە تیڕۆریستییەی شەمشەمە کوێرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدەکان دەکەین و لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە جێگایان بەهەشتی بەرین بێت و هیوای ساڕێژبوونەوەی برینی بریندارەکان دەخووازین.
ئەم کارە ترسنۆکانە و نامرۆڤانەیە جارێکیتر ڕووی ڕاستەقینەی ستەم و توندوتیژی و تیرۆری ڕێکخراویی ڕژیمی کورد کوژی ئێرانی بۆ جیهان ئاشکرا کرد و نیشانی دا کە دوژمنانی ئازادی و کەرامەتی ئینسانی درێغی ناکەن لە ئەنجامدانی هیچ تاوانێک بەرامبەر گەلانی ستەملێکراو و بە تایبەت گەلی کورد.
بێ گومان خوێنی پاکی ئەم شەهیدانەی ڕێگای ئازادی دەبێتە ڕووناکییەکی درەوشاوە لەسەر ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ستەمکاری و ئیرادەی گەلانی ئازادیخواز بەهێزتر دەکات.
داوا لە ڕێکخراوەی نێو نەتەوەی و دژە تیڕۆر دەکەین لە بەرانبەر ئەو پێشێلکارییە ئاشکرایە بێ دەنگ نەبن و هەڵوێست بگرن و پێویستە تاوانباران لە دادگای نێونەتەوەیی بە تاوانی جەنگی سەزا بدرێن.

ڕوحی شەهیدان شاد و مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٤ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٤ی ماڕسی ٢٠٢٦

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

ئیخوانییەکانی پیرانشاربە پاڵپشتی ئیتلاعات ڕێگری دەکەن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خۆشناو لە مزگەوتەکان.