پەیامی یەکیتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵیادی شەهیدبوونی قازی موحەممەد و هاوەڵانی.
پەیامی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاکە لێوە، ساڵیادی شەهیدبوونی قازی موحەممەد و هاوەڵانی.
بەناوی خوای پەروەردگاری مێهربان
١٠ی خاکەلێوەی هەرساڵێک، بیرهێنانەوەی یەکێک لە بە ئازارترین و لە هەمان کاتدا شانازیترین لاپەڕەکانی مێژووی خەباتی گەلی کوردە؛ ئەو ڕۆژەی کە پێشەوا قازی موحەممەد و هاوەڵانی دڵسۆز بە هەڵوێستێکی پتەو و باوەڕێکی پۆڵایین لە دژی زوڵم و ستەمی بنەماڵەی پەهلەوی وەستانەوە و لە پێناو ئازادی و کەرامەتی ئینسانی و بەدیهێنانی مافەکانی گەلەکەیان گیانی خۆیان بەخت کرد.
شەهیدبوونی پێشەوای قازی موحەممەد تەنیا ڕووداوێکی مێژوویی نییە، بەڵکو هێمای بەئاگابوون و هۆشیاری و ئیرادەی نەتەوەیەکە کە هەرگیز تەسلیمی زوڵم و چەوساندنەوە نەبووە. ئەو و هاوەڵەکانی بە فیداکاری و خۆبەخشی خۆیان مەشخەڵی بەرخۆدان و ئازادیخوازیان داگیرساند؛ مەشخەڵێک کە تا ئەمڕۆش لە دڵی نەوە جیاوازەکانی گەلی کورددا بە شەکاوەیی ماوەتەوە.
ئێمە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان، بەڵێنمان بۆ بیروباوەڕە بەرزەکانی ئەو شەهیدانەی ڕێگای حەقیقەت، نوێ دەکەینەوە، و ڕایدەگەیەنین کە ڕێگاکەیان ڕێگای شەرەف و دادپەروەری و ئازادییە و هەرگیز ناکوژێتەوە. خوێنی پاکیان بەڵگەیەکی زیندووە بۆ شەرعیەتی خەباتی دژ بە ستەم و ستەمکاری، و داوا لە ویژدانی بەئاگابوو دەکەین کە درێژە بەم ڕێگایە بدەن.
لێرەوە لە ساڵیادی شەهیدبوونی ڕێبەر قازی موحەممەد و هاوەڵانی بەڕێزی، پرسە و سەرەخۆشی لە دڵەوە ئاڕاستەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بنەماڵەی شەهیدان و تەواوی گەلی ئازای کورد دەکەین و لە خودای مەزن داواکارین بەرزترین پلە بۆ شەهیدان بە تایبەت پێشەوای کورد و یارانی و ڕزگاریش و سەرکەوتنیش بۆ کوردستان بێ.
ئامانجی ئەم شەهیدە گەورانە بە یەکڕیزی و تەبایی و کۆڵنەدان بەدی بێت و میللەتەکەمان بە ئازادی و دادپەروەری و مافە ڕەواکانی خۆی بگات.
ڕوحی شەهیدانی ١٠ی خاکە لێوەی ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی و هەمووشەهیدانی ڕێبازی ڕێبەرمان پێشەوای کوردان شاد بێت.
بڕووخێ کۆشکی زۆرداری و چەوساندنەوە و داگیرکاری دوژمنانی کورد.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٩ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٥ی هەتاوی

Comments
Post a Comment