Posts

پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی جێژنی مەولودی پێغەمبەر سڵاوی خودای لە سەر بێت

Image
 بسم اللە الرحمن الرحیم قال تعالی فی قران الکریم وما ارسلناک الا رحمة للعلمین... صدق الله العظیم به بۆنەی مەولودی باشترین مەخلوقی خودا، تەواوکەری ڕەوشتی بەرزی مرۆڤایەتی سەردار و خۆشەویستی باوەڕدارانی ئیسلام، پێغەمبەرمان محەممەد (صلی الله علیه و سلم) پیروزبایی دەکەین لە سەر جەم مسوڵمانان بە تایبەت گەلی کوردی باوەڕدار و لە خودای دلۆڤان ئەپاڕێینەوە یادکردنەوەی ئەم یادە پیرۆزە سەرەتای بەدیهاتنی ئازادی و دادپەروەری و لە ناوچوونی تاریکپەرەستی و زاڵم و ستەمکاران بێت. لە داییک بوونی حەزرەتی محەممەد درود و سڵاوی خودای لە سەر بێت لە داییک بوونی چرای ڕووناکی و ئاشتی و سەربەستی مرۆڤایەتی و لە ناوچوونی کۆشکی ستەمکاران و چەوسێنەران و بەدیهاتنی مافو ئازادییە فەردییەکانی ڕەگەزی نێر و مێ و مساوات وبەرابەری لە نێوان گشت تاکەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بوو. پێغەمبەر نموونەی بەرزی ڕەوشتی جووان و ڕەحم و بەزەیی بوو لە سەر هەموو بوونەوەرێکی سەر گۆی زەوی، بۆیە پێویستە ڕێڕەوانی ئەم ڕێبەرە پایەبەرزە ڕێگا و ڕێبازی ئەو بگرنە پێش و دوو بکەونەوە لە خۆسەپاندن و خۆبەزلزانین و ستەمکاری... بەرز و بەڕێز بێت مەولودی فەخر...

پەیامی پیرۆز بایی یزاکا لە یەکیەتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

Image
 بە ناوی بەرزە ناوی اللە السلام علیکم و رحمةالله و بركاته بەڕێزان ئەندامان و مامۆستایانی یەکیەتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی"  بە بۆنەی ٥١مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی یەکیەتیەکەتان، (یەکیەتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان) گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوادارین لە ڕاستای خزمەتی زیاتر بە ئایینی ڕاستەقینەی ئیسلام و گەلە مافخوراوەکەمان شیگیرانە بەردەوام بن و زیاتر باییخ بە پەروەردەیەکی درووست و ڕێڕەوێکی هۆشیارانەی گەلەکەمان، بە تایبەت چینی تازە پێگەییشتوو لە کچان و کوڕانی نیشتیمان بدەن کە هەر ئەوەش ئەرکی سەر شانی زانا و مامۆستای دڵسۆزی ئایین و نیشتیمانە، هیوادارین هەمیشە سڵامەت و سەربەرز بن.  یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ٢١/٩/٢٠٢٢ بەرانبەر بە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی

ئیدانە کردنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

Image
 هاونیشتیمانیانی هێژا مامۆستایانی ئایینیی وچین و توێژەکانی کوردستان و کۆمەڵگای مرۆڤدۆستی جیهانی" هەروەک ئاگادارن ڕژیمی دژە کورد و مرۆیی ئێران، هەر لە سەرەتاوە لە دژایەتی گەلی مافخوراوی کورد، بە فتوای جیهاد و کوشتن و ئێعدام و زیندانی کردنی لاوانمان دژایەتی لە مەڕ ئەم نەتەوە بێ بەشەی بە دڕندانەترین شێوە دەست پێکرد و، لە ئازار و ئەشکەنجە و ڕاوەدوونانی خەڵکەکەمان خۆی نەبوواردووە و بە سووتانی ژینگە و گرتنەوەی ئاو و پشت گوێ خستنی سەرەتاییترین مافە مرۆییەکان، مەبەستی ئەوە بووە کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو بەرێت و ڕەنگی کوردایەتی و زمانی زگدایکی بسڕێتەوە، بەڵام شۆڕشگێرانی کورد لەم بەشەی کوردستان بۆ پارێزگاری لە مافەڕەواکانیان بە خوێنی گەشیان بەرگرییان لە مانەوەی گەلەکەیان کردووە، ئەمجارەش کۆماری پەت و سێدارە و تیڕۆری ئیسلامی ئێران بە بیانووی هێزەکانی حیزبە شۆڕشگێرەکان خەریکە باشووری کوردستانیش بخاتە ژێر ڕەهێڵەی چەکە ژەنگاوییەکانی و لە ئەرز و ئاسمان بە بۆم و تۆپ و فڕۆکەی ئینتحاری خاکی و نیشتیمانی کوردان بەرەو نەمان بەرێت! بێ شک ئیرادەی بەهێزی هێزی پێشمەرگە قارەمانانە بەرگری لە خاک و و...

پەیامی هاوخەمی یزاکا بە هۆی گیان لەدەستدانی پۆلێک لە خەڵکی مەریوان

Image
 بە بۆنەی کارەساتی وەرگەڕانی ماشین لە شاری مەریوان و شەهید بوونی ١٩ کەس، یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، هاوخەمی و سەرەخۆشی دەکات لە خەڵکی مەریوان: ((وبشر الصابرين الذين إذا أصابتهم مصيبة قالوا إنا لله وإنا إليه راجعون أولئك عليهم صلوات من ربهم ورحمة وأولئك هم المهتدون)) ڕۆژی پێنج شەمبە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانان بەداخەوە لە شاری مەریوان مینیبۆسێک  وەردەگەڕێت و ١٩کەس لە خەڵکی ئەم شارە شەهید دەبن و ١٥ کەسیتر بریندار دەبن، یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی بۆ لە دەستدانی ئەم پولە لە خەڵکی شار، سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەکانیان و دەپاڕێینەوە کە خودای مەزن ڕوحیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات  و هیواداری بریندارانی ئەم کارەساتە بە زوویی برینەکانیان ساڕێژ بێتەوە، خودای دلۆڤان سەبووریتان بدات. ئامین یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ١١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی

پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٥ی کەلاوێژ

Image
 بە ناوی پەروەردگاری بێ هاوتا بەڕێزان ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٧٦مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ئاواتەخووازین ئامانجەکانی ئەم حیزبە نەتەوەییە بەدی بێت. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یەکەمین حیزبی موودێڕن و خاوەن بەرنامەیەکی تۆکمەی سیاسییە کە تووانی خۆی لە گەڵ هەموو پەسندکراوەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ڕێک بخات و داخووازییەکانی گەلی کورد بە شێوەیەکی شارستانیانە هەم بە گوێ دوژمنان و هەمیش کۆمەڵگای جیهان بگەیەنێت، ئەم حیزبە هەڵقوڵاوی کۆمەڵگای کوردستانە و حیزبی هەموو چین و توێژێکی ئەم نیشتیمانەیە و گرنگی بە داخووازی گشت دانیشتووانی کوردستان داوە، حیزبێکی نەتەوەیی و بەدیهێنەری بەیداخی یەک بوون و نیشتیمانپەروەرییە. ئێمە وەک یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایمان هەر دەم پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات دووپات ئەکەینەوە و لە خودای دلۆڤان ئەپاڕێینەوە گەلەکەمان لە ڕێژ ئاڵای کوردستان و شۆڕشی ڕۆڵەکانی نیشتیمانپەروەرمان شەکاوە بێت. یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردست...

پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی

Image
 بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی واتە کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (دروود و سڵاوی خودای لە سەربێت) لە شاری مەککە بەرەو شاری مەدینە وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە مێژووی پڕ لە شانازی ئایینی پیرۆزی ئیسلام. بەم بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی جیهان و کوردستان دەکات. کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (سڵاوی خودای لە سەر بێت) بە هۆی زەخت و گووشاری تاریکپەرەستانی جەهل و نەفمیدا کە مرۆڤایەتیان لەو پەڕی بێ بەزەیی و ستەمکاریدا دەچەوساندەوە و هیچ باییخ و ڕێزێکیان بۆ ژێردەستان و ڕەگەزی مێ و هەژاران نەبوو، بووە هۆی پێکهێنانی دەوڵەت و یاسا و پارێزگاری لە چینی هەژار و چەوساوەکان، هیجرەتی پێغەمبەر س لە شاری مەککە بۆ مەدینە لە مانگی محرم دەستی پێ کرد و ئەم کۆچە بووە سەرەتای مێژووی پڕ لە شانازی ئیسلام، مەدینە بووە مەکۆی بڵاوکردنەوەی ئایینی ئیسلام بە سەر جیهاندا و ڕووخانی تەختی ستەمی ئیمپڕاتۆڕەکانی ڕۆم و فارس و نەمانی جەهالەت و شیرک. ساڵی کۆچی و یادکردنەوەی ئەم مێژووە پڕ لە شانازییە دەبێت ببێتە هۆی ئاشتەوایی و پێکەوە ژیانی پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی جیهان و بەدیهاتنی ئا...

پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنەی جەژنی قوربان.

Image
بە بۆنەی تەواو بوونی فەریزەی حەج و جێژنی قوربان، یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی دەکات لە هەموو مسوڵمانانی جیهان و باواردارانی کوردستان بە گشتی و بنەماڵەی سەر بەرزی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی..، لە خودای دلۆڤان ئەپاڕێینەوە ئەم جێژنە پیرۆزە  ببێتە هۆکاری ئاشتی و ئازادی و یەک بوون و یەکیەتی ناو ماڵی کورد و کوردستانی خاوەن قوربانی وخوێن لە دەست زوڵم و ستەمی ستەمکارانی خودا نەناس بە تایبەت لە ژیر دیکتاتۆرییەتی خۆسەپێنەری کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران ڕزگاری بێت.  جەژنتان پیرۆز و ژیانتان پڕ لە شادی و کامەرانی بێت.. یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی