پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی

 بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی واتە کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (دروود و سڵاوی خودای لە سەربێت) لە شاری مەککە بەرەو شاری مەدینە وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە مێژووی پڕ لە شانازی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.


بەم بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی جیهان و کوردستان دەکات.

کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (سڵاوی خودای لە سەر بێت) بە هۆی زەخت و گووشاری تاریکپەرەستانی جەهل و نەفمیدا کە مرۆڤایەتیان لەو پەڕی بێ بەزەیی و ستەمکاریدا دەچەوساندەوە و هیچ باییخ و ڕێزێکیان بۆ ژێردەستان و ڕەگەزی مێ و هەژاران نەبوو، بووە هۆی پێکهێنانی دەوڵەت و یاسا و پارێزگاری لە چینی هەژار و چەوساوەکان، هیجرەتی پێغەمبەر س لە شاری مەککە بۆ مەدینە لە مانگی محرم دەستی پێ کرد و ئەم کۆچە بووە سەرەتای مێژووی پڕ لە شانازی ئیسلام، مەدینە بووە مەکۆی بڵاوکردنەوەی ئایینی ئیسلام بە سەر جیهاندا و ڕووخانی تەختی ستەمی ئیمپڕاتۆڕەکانی ڕۆم و فارس و نەمانی جەهالەت و شیرک.

ساڵی کۆچی و یادکردنەوەی ئەم مێژووە پڕ لە شانازییە دەبێت ببێتە هۆی ئاشتەوایی و پێکەوە ژیانی پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی جیهان و بەدیهاتنی ئازادی و دادپەروەری و لێخۆشبوون و لێبووردەیی، لە خودای مەزن ئەپاڕێینەوە ئەمساڵ ساڵی بەختەوەری گەلەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی بێت، هیوادارین ئەم نەخۆشی و ئاژاوە و خوێنە کۆتایی پێ بێت.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد