پەیامی هاوخەمی یزاکا بە هۆی گیان لەدەستدانی پۆلێک لە خەڵکی مەریوان
بە بۆنەی کارەساتی وەرگەڕانی ماشین لە شاری مەریوان و شەهید بوونی ١٩ کەس، یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، هاوخەمی و سەرەخۆشی دەکات لە خەڵکی مەریوان:
((وبشر الصابرين الذين إذا أصابتهم مصيبة قالوا إنا لله وإنا إليه راجعون أولئك عليهم صلوات من ربهم ورحمة وأولئك هم المهتدون))
ڕۆژی پێنج شەمبە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانان بەداخەوە لە شاری مەریوان مینیبۆسێک وەردەگەڕێت و ١٩کەس لە خەڵکی ئەم شارە شەهید دەبن و ١٥ کەسیتر بریندار دەبن، یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای هاوخەمی بۆ لە دەستدانی ئەم پولە لە خەڵکی شار، سەرەخۆشی دەکات لە بنەماڵەکانیان و دەپاڕێینەوە کە خودای مەزن ڕوحیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و هیواداری بریندارانی ئەم کارەساتە بە زوویی برینەکانیان ساڕێژ بێتەوە، خودای دلۆڤان سەبووریتان بدات. ئامین
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment