پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٢٥ی کەلاوێژ

 بە ناوی پەروەردگاری بێ هاوتا


بەڕێزان ڕێبەرایەتی و کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران


بە بۆنەی ٧٦مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ئاواتەخووازین ئامانجەکانی ئەم حیزبە نەتەوەییە بەدی بێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران یەکەمین حیزبی موودێڕن و خاوەن بەرنامەیەکی تۆکمەی سیاسییە کە تووانی خۆی لە گەڵ هەموو پەسندکراوەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ڕێک بخات و داخووازییەکانی گەلی کورد بە شێوەیەکی شارستانیانە هەم بە گوێ دوژمنان و هەمیش کۆمەڵگای جیهان بگەیەنێت، ئەم حیزبە هەڵقوڵاوی کۆمەڵگای کوردستانە و حیزبی هەموو چین و توێژێکی ئەم نیشتیمانەیە و گرنگی بە داخووازی گشت دانیشتووانی کوردستان داوە، حیزبێکی نەتەوەیی و بەدیهێنەری بەیداخی یەک بوون و نیشتیمانپەروەرییە.

ئێمە وەک یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای پیرۆزبایمان هەر دەم پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات دووپات ئەکەینەوە و لە خودای دلۆڤان ئەپاڕێینەوە گەلەکەمان لە ڕێژ ئاڵای کوردستان و شۆڕشی ڕۆڵەکانی نیشتیمانپەروەرمان شەکاوە بێت.

یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی




Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.