پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی جێژنی مەولودی پێغەمبەر سڵاوی خودای لە سەر بێت

 بسم اللە الرحمن الرحیم


قال تعالی فی قران الکریم


وما ارسلناک الا رحمة للعلمین... صدق الله العظیم


به بۆنەی مەولودی باشترین مەخلوقی خودا، تەواوکەری ڕەوشتی بەرزی مرۆڤایەتی سەردار و خۆشەویستی باوەڕدارانی ئیسلام، پێغەمبەرمان محەممەد (صلی الله علیه و سلم) پیروزبایی دەکەین لە سەر جەم مسوڵمانان بە تایبەت گەلی کوردی باوەڕدار و لە خودای دلۆڤان ئەپاڕێینەوە یادکردنەوەی ئەم یادە پیرۆزە سەرەتای بەدیهاتنی ئازادی و دادپەروەری و لە ناوچوونی تاریکپەرەستی و زاڵم و ستەمکاران بێت.


لە داییک بوونی حەزرەتی محەممەد درود و سڵاوی خودای لە سەر بێت لە داییک بوونی چرای ڕووناکی و ئاشتی و سەربەستی مرۆڤایەتی و لە ناوچوونی کۆشکی ستەمکاران و چەوسێنەران و بەدیهاتنی مافو ئازادییە فەردییەکانی ڕەگەزی نێر و مێ و مساوات وبەرابەری لە نێوان گشت تاکەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بوو. پێغەمبەر نموونەی بەرزی ڕەوشتی جووان و ڕەحم و بەزەیی بوو لە سەر هەموو بوونەوەرێکی سەر گۆی زەوی، بۆیە پێویستە ڕێڕەوانی ئەم ڕێبەرە پایەبەرزە ڕێگا و ڕێبازی ئەو بگرنە پێش و دوو بکەونەوە لە خۆسەپاندن و خۆبەزلزانین و ستەمکاری...

بەرز و بەڕێز بێت مەولودی فەخری عالەم...


یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٥ی ٧ی ١٤٠٠ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

تیڕۆری کەسایەتی ئایینی وخۆشناوی سەقز جەنابی شێخ ئازادشەهابی

١٣ ساڵ سەزای زیندانی بۆ سەر پێنج مامۆستای کورد

سەزای سێدارە بۆ مامۆستایەکی ئایینی کورد