پیرۆزبایی هاوپەیمانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن مامۆستایانی ئایینی ئیسلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پیرۆزبایی هاوپەیمانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن مامۆستایانی ئایینی لە ناوخۆی وڵات
ڕێبەران و کادر و پێشمەرگە و گریلاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێشمەرگە و چالاکڤانانی شار، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و کەم ئەندامانی ڕێگەی ئازادی، زیندانیانی سیاسی ورە پۆڵایین.
ئەمڕۆ هەواڵی زیدە دڵخۆشکەری هاوپەیمانی و یەکگرتنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گۆڤەندی خستە دڵی وردودرشتی دڵسۆزانی گەل و نیشتمان و بەرچاوی هەموو گەلی خۆرهەڵاتی نیشتمانی بۆ داهاتوویەکی گەش ڕوون کردەوە.
دەردی گەلانی ژێردەستە بە درێژای میژوو پەرتەوازە بوونیان بووە و باسکی بەهێزیان لە ساتی یەکبووندا بووە.
یەکگرتن چالاکیەکی ئەرێنی و جێی ڕێزی ئایین و ئاوەزمەندانە و ڕوونی دەکەینەوە بەپێی بنەمای پیرۆزی نیشتمان و فەڕزبوونی بەرگری لە گەل و نیشتمان ئەرکی هەموو خەڵکی کوردی موسوڵمانە کە لە پشتی ئەو هاوپەیمانیە بێستن و هەموو هەوڵێکی ماددی و مەعنەوی بۆ مانەوەی ئەو یەکبوونە و سەرخستنی شۆڕشی ڕزگاری خوازی کورد لە خۆرهەڵاتی نیشتمان بدەن.
لەکۆتاییدا پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش دەکەین بە سەرجەم کادر و پێشمەرگە و گریلاکانی شار و شاخ و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و کەم ئەندامانی ڕێبازی ئازادی و زیندانیانی سیاسی و سەرجەم خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان و هیوادارین ئەنجامی ئەو یەکگرتنە سەرکەوتنی خەباتی ڕزگاری خوازی ڕۆڵەکانمان لە خۆرهەڵاتی وڵات و نەمانی تاهەتایی دەسەڵاتی دیکتاتۆری و داگیرکەر لە ئێران بێت.
کۆمەلێک لە مامۆستایانی ئایینی ئیسلامی لە ناوخۆی وڵات.
هەندێک لە مامۆستایانی ئایینیی ناوخۆی وڵات
Comments
Post a Comment