زمان ماکی پنج گرتنی شوناسی نەتەوەیی و مەزنترین خاڵی هاوبەشی وێژەرانیەتی بۆ یەکبوون و پێک هێنانی نەتەوە

زمان ماکی پنج گرتنی شوناسی نەتەوەیی و مەزنترین خاڵی هاوبەشی وێژەرانیەتی بۆ یەکبوون و پێک هێنانی نەتەوە.

دووی ڕەشەمەی هەموو ساڵێک سترانی ((شیرین و خۆشە زمانی کوردی)) هەموو ڕۆژهەڵات دادەگرێت و لە ڕێکخراوە ڕامیارکانەوە بۆ دوانگە ئایینی و مزگەوتەکان باسی زمانی دایکی دەبێتە سەردێڕی باس و ئاخافتنیان.

ئەمە واتای ئەوەیە کە زمانی کوردی لە پانتای کوردستانی گەورە بەگشتی نەک تەنها ئامرازی پەیوەندی و ڕاگۆڕینەوەیە بەڵکوو چەکی هێرشە بۆسەر زمانە داگیرکەرە سەردەستەکان و قەڵغانی بەرگرییە لە هەمبەر هەموو هێرشێکیاندا.

یەکێک لە خەباتەکانی پێشمەرگە بێ‌پسانەوە ئەوە بووە کە وێڕای خەباتی چەکداری بە فێرکاری زمانی کوردی و ئاگاکردنەوەی خەڵکانی کوردستان گورزێکی بەهێزتر لە گولـلەی تفەنگ و نەڕەی تۆپ بەسەر دوژمنانی داگیرکەری کوردستاندا بدات.

کورد لە خەباتی زمانی کوردی وەک ئامرازی بەرگریدا تێچووی زۆری داوە کە دەتوانین ئاماژە بکەین بە بەندکرانی چەندین مامۆستای زمانی کوردی تەنها بە تاوانی فێرکردنی خۆبەخشانەی زمانی کوردی.

یەکیەکی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران (یزاکا) ڕوونی دەکاتەوە کە سەرەکیترین چارەسەری پرسی زمانی کوردی هاوڕێ لەگەڵ کێشە شوناسخوازانەکانی دیکە گەیشتن بەسەروەری سیاسی و وەدەست خستنی مافی چارەی خۆنووسینی کوردە.

پیرۆزبێت دووی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی و سەربەرزی بۆ مامۆستایانی بەندکراوی زمانی کوردی.

یەکیەتی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران (یزاکا)
۲/ڕەشەمەی/۲۷۲٥ـی کوردی بەرابەر بە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

ئیخوانییەکانی پیرانشاربە پاڵپشتی ئیتلاعات ڕێگری دەکەن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خۆشناو لە مزگەوتەکان.