پەیامی مامۆستایان و چالاکڤانانی ئایینی لە ناوخۆی وڵات بە بۆنەی چلەی شەهیدانی بەفرانباری خوێنینەوە
پەیامی مامۆستایان و چالاکڤانانی ئایینی لە ناوخۆی وڵات بە بۆنەی چلەی شەهیدانی بەفرانباری خوێنینەوە
جەماوەری بەشەرەف و خۆڕاگری ئێران و کوردستان، چالاکڤانانی مەدەنی و سیاسی، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی پۆڵایینی سیاسی، ئێمە وەک کۆمەڵێک مامۆستا و چالاکوانی ئایینیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی چلەی ماتەمینی شەهیدانی بەفرانباری خوێنینەوە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی دەکەین. بەتایبەت شەهیدانی بەفرانباری خوێنین لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت دڵی نیشتمان واتا ئیلام و کرماشان.
دەستی بوێری و دلێریتان دەگووشین و بەڵێنتان پێ دەدەین تا گەیشتن بە ئامانجی ئەو شەهیدانە ئێمەش وێڕای جەماوەری وەزاڵە هاتووی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەست لە هەوڵ و خەبات دژی ڕژێمی داگیرکەر هەڵناگرین.
ڕژێمی خوێنمژی بەناو ئیسلامی مەبەستی بوو بە ڕژاندنی خوێنی ڕۆڵە نەبەردەکانمان گەلی ستەم لێکراوی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئامرازی ترس و ناهومێدی لە هەوڵ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان سارد بکاتەوە. بەڵام ڕەنگ و بۆنی ئەو خوێنانە بووە هێمای بەردەوامی خەبات و یەکگرتنی شەقام دژی دەسەڵاتی پاوانخوازی لە خوێن تێر نەبووی بەناو ئیسلامی و وای کرد لە بن هەر کۆڵان و شەقام و لە دەرکەی هەر ماڵ و دووکانێک گوێ هەڵخەی باس باسی تۆڵەی خوێنی ڕۆڵەکانمان و پان کردنەوە سەری ماری فیرعەونانەی خامنەیی خوێنمژە کە هەموو چرکەیەکی مانەوەی ڕژانی خوێنیکی نوێ و وێران بوونی ماڵێکی دیکەیە.
بەهیوای بەرەبەیانی ئازادی و دێموکڕاسی بۆ گەلانی ئێران و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵێک لە مامۆستایانی و چالاکڤانانی ئایینیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۲۹/ڕێبەندانی/۲۷۲٥ـی کوردی
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment