بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان و کوردستان و خێرخوازان کرد.

بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پەیامێکی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان و کوردستان و خێرخوازان کرد.
پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەحمەت و لێبوردن و بەخشش لە هەموو لایەک دەکەین و داواکارین کە لەم ڕۆژە پڕ خێر و بەرەکەتە خێرخوازەکان زیاتر لە جاران ڕۆحی هاوسۆزی و هاوکاری زیندوو ڕابگرن و بەرپرسیارێتی ئایینی و مرۆیی خۆیان بەرامبەر بە کەسانی پێویست و نەدار و لێقەوماو بەجێ بگەیەنن.
یه کیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران به تایبەتی جەخت له سەڕ پێویستی هاوکاری دارایی و ڕۆحی بۆ بنەماڵەی  شەهیدان و زیندانیانی سیاسی کورد دەکەینەوە و داوا له خێرخوازان، بازرگانان، دام و دەزگامەدەنیەکان و خەڵکی دەوڵەمەند دەکەین که به ڕادەی توانای خۆیان به شداری چالاکانه له دابینکردنی پێداویستییەکانی بژێوی و روحی و پەڕوەڕدەیی ئەو بنەماڵانەبکه ن.
بەڕێزان باوەڕداران: فەلسەفەی ڕاستەقینەی ڕۆژووگرتن تەنها خۆبەدوورگرتن نییە لە خواردن و خواردنەوە، بەڵکو مەشقێکی کردارییە بۆ تێگەیشتن لە ئازارەکانی برسی و بەهێزکردنی هەستی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و بڵاوکردنەوەی دادپەروەری و میهرەبانی لە کۆمەڵگادا. یەکێەتییەکەمان هیوادارە کە لەم مانگە پڕ بەختەوەرەدا، سروشتی ڕاستەقینەی ڕۆژووگرتن - کە یارمەتیدانی هەژاران و کەمدەرامەتەکانو ئاوارەکانە بە شێوەیەکی شایستە بەدی بهێنرێت، هەروەها ڕەمەزان ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و پتەوکردنی گیانی برایەتی و تەبایی. دوواجار داواکارین لە خودای مەزن کە ئەم مانگە بکاتە سەرەتای کراوەیی و ئارامی و کەرامەت بۆ خەڵکی کوردستان و هەموو موسڵمانان.
هەروەها ئەپاڕێینەوە پەروەردگار لە ژێردەستەیی دوژمنانمان ڕزگارمان بکات. ئامین

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

ئیخوانییەکانی پیرانشاربە پاڵپشتی ئیتلاعات ڕێگری دەکەن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خۆشناو لە مزگەوتەکان.