پەیامی بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی ڕۆژهەڵات، لەمەڕ پشتیوانی کردنی خۆپێشاندانەکان و بەشداری بەرینی جەماوەر
بە ناوی خوای دادوەری، تۆڵەئەستێن
لوتکەی بەرز و پیرۆزی جیهاد وەستانەوەیە دژی ستەمکار ، (پێغەمبەر دخ)
هاونیشتمانیانی خۆشەویست گەلی وەزاڵەهاتوی ستەملێکراو ، باوەڕدارانی بە هەڵوێست ، زانایانی ئایینی و پێشەوایان و میراتگرانی ڕێبازی مەزنی پێغەمبەران دخ
ڕوون و ئاشکرایە ڕژیمی بە ناو ئیسلامی ئێران لە ماوەی تەمەنی نەگریسی خۆی لە هیچ بێ ڕێزی و ستەم و چەوساندنەوێکی شارەومەندی و نەتەوەیی ومەزهەبی درێغی نەکردوە ژین و دینی خەڵکی بە فەنادا بردوە و ئەوەی بۆی نەکراوە دەستی پێ ڕانەگەیشتوە کە ئیرادەو هێزی جەماوەری لە شکان نەهاتویە ،
بۆێکە لە مەڕ وەستانەوەی جارێکی دیکەی جەماوەری دژی ئەو ستەم و بێدادیە و سەرکوت و کوشتنانەی ئەو چەند ڕۆژی ڕابردووئێستای هاونیشتمانان و هاوزمانانمان لە پارێزگاکانی لوڕستان و ئیلام و کرماشان ، پێویستەو بە ئەرکی ئایینی و نیشتمانی ئەزانین وێکڕای تەواوی جیل و توێژەکان بە دەم داخوازی لایەنە ڕۆژهەڵاتیەکانەوە بڕۆین و لەم خەباتە مەدەنیەدا بۆ هاوسۆزی ئەو خەڵکە زامدارە، بەشداری بەرچاوو یەکدەنگمان هەبێت لە مانگرتنی گشتیدا،
دەنگی ستەملێکراوو چەوساوەی خۆمان بە پێشەگای خواو کۆمەڵگای جیهانی و خەڵکی ئازادیخواز و مافپەروەر بگەینین،
کۆمەڵێک کەسایەتی و زانای ئایینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment