بەیاننامەی یزاکا"بە بۆنەی شەڕ و ململانێکانی ئەم دواییەی سوریا و هێرشە دوژمنکارانە دژ بە گەلی کورد
بسم الله الرحمن الرحیم
بەیاننامەی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران"
بە بۆنەی شەڕ و ململانێکانی ئەم دواییەی سوریا و هێرشە دوژمنکارانە دژ بە گەلی کورد، و هەڵگەڕانەوەی زلهێزەکان لە کوردەکانی کوردستانی سوریا(ڕۆژئاوا)
گەلانی ئازادی خوازی دونیا و ویژدانە بەئاگاکان!
یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە نیگەرانییەکی قووڵ و خەمێکی زۆرەوە پێشهاتە تاڵ و خوێناوییەکانی ئەم دواییە لە سووریا و بە تایبەت هێرشە ڕێکخراو و دوژمنکارانەی دژ بە گەلی کورد لە کوردستانی سووریا شەرمەزار دەکات. ئەم هێرشانە لە هەلومەرجێکدا ڕوودەدەن کە کورد ساڵانێکی زۆرە لە پێشەنگی شەڕی تیرۆریزمی داعش وەستاوە، بە قوربانیدانی هەزاران شەهید، و ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی پاراستووە.
بەداخەوە ئەمڕۆ شاهیدی ئەوە دەبین کە هەمان ئەو زلهێزانەی دوێنێ لە قوربانیدانی کورد سودمەند بوون، بە بێدەنگی و بێکردەوەیی و هەندێکجاریش پشتیان لەم میللەتە چەوساوە کردووە. ئەم ڕێبازە نەک هەر خیانەتێکی ڕوون و ئاشکرایە لە بەها مرۆییەکان و پرەنسیپەکانی گوماناوی مافەکانی مرۆڤ، بەڵکو ڕێگە خۆش دەکات بۆ بەردەوامی ناسەقامگیری و توندڕەوی و توندوتیژی لە ناوچەکەدا.
ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی و هەڕەشەکردن لە شوناسی کولتووری و سیاسی کورد و موزایەدەکردن لەسەر چارەنووسی گەلانی بێ ماف لە پشت مێزەکانی دەسەڵات جێگای قبوڵکردن نییە و شەرمەزارییە. کورد نە هەڕەشەیە بۆ سەر پێکەوەژیانی ئاشتیانە و نە ئامرازێکە بۆ موزایەدە کردن، ئەوان نەتەوەیەکی ڕەگداکوتاون و مافی ژیان و کەرامەت و چارەنووسیان هەیە.
پەیامی ئێمە وەحدەت و یەکگرتووییە بۆ گەلی کورد و واز هێنانە لە ململانێی ناوخۆیی:
لەم کاتە هەستیارەدا، یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، داوا لە هەموو بزووتنەوە و حیزبەکان و هێزە کۆمەڵایەتی و سیاسییە کوردییەکان دەکات- بەبێ گوێدانە جیاوازی بیروڕا- یەکگرتووی وشە و هاوپشتی نەتەوەیی و دوورکەوتنەوە لە دووبەرەکییە.
مێژوو فێری کردووین کە دابەشبوون ڕێگایەکە بۆ دزەکردنی دوژمنان و پێشێلکردنی مافی میللەت، یەکگرتوویی مەرجی مانەوە و گەیشتن بە مافە ڕەواکانە.
ئێمە جەخت لەسەر هاودەنگی نێوان کوردانی چوار پارچەی کوردستان و پتەوکردنی دیالۆگ و ڕێزگرتنی یەکتر و بایخدان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەی کورد دەکەینەوە. هەروەها داوا لە زانایان و نوخبەکان و میدیاکان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین کە لە ڕێگەی ڕۆشنگەرییەکی بەرپرسیارانە ڕێگری لە کۆمەڵگا بکەن کە نەکەوێتە داوی ڕق و کینە و توندوتیژی و شەڕی بە وەکالەت.
داواکارین
دەستبەجێ ڕاگرتنی هەموو هێرشەکان بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان و پاراستنی خەڵکی سڤیل.
لێپرسینەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و یاسایی خۆی بەرامبەر کوردستانی سوریا.
داننان بە مافە ڕەواکانی کورد لە چوارچێوەی چارەسەری دادپەروەرانە و دیموکراسی و بەردەوام.
پشتیوانی لە دیالۆگی نێوان کورد و میکانیزمی یەکخستنەوە.
لە کۆتاییدا، یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی بۆ کەسوکاری شەهیدان و برینداران، داوا لە هەموو خەڵکی ئازادیحوازی جیهان دەکات کە لە تەنیشت نەتەوەی کورد بوەستن و ڕێگە نەدەن ڕاستی قوربانییەکانی ئەم نەتەوەیە لە ژێر سیاسەتی خۆپەرستانەدا بفەوتێت.
والسلام علی من تبع الهدی
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی

Comments
Post a Comment