پەیامی یزاکا بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز

پەیامی یزاکا بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز.

٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی یادکردنەوەی ئیرادە و قوربانیدان و شەرەفی ئەو تێکۆشەرانەیە کە بە گیان و ئیمانی خۆیان داکۆکییان لە کەرامەتی نەتەوەی کورد کردووە. پێشمەرگە هێمای بەرخۆدانی هۆشیارانە و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و پاراستنی ئازادی و ناسنامەی مرۆڤە.

یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران (یزاکا) لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان و بە تایبەت پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکات،  ئەو پێشمەرگانەی کە بە درێژایی دەیان ساڵەی خەبات، پشتیان بە هۆشیاری سیاسی و باوەڕی ئەخلاقی و پابەندبوونی نەتەوەیی بەستووە و ئاڵای ئازادی و دادپەروەرییان بەرزکردۆتەوە.

بێ گومان ئازایەتی پێشمەرگە نەک هەر خاک و شەرەفی کوردستانی پاراستووە، بەڵکو بەها ئینسانە بەرزەکانی وەک ئازادی و پێکەوەژیان و کەرامەتی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسیشی پاراستووە. یاد و ناوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بەرز و پیرۆز بێت و جارێکیتر ئەم ڕۆژە لە هەموو تێکۆشەرانی نیشتیمان پیرۆز بێت.
بەهیوای سەرکەوتن و شانازی و وەدیهاتنی خواستە ڕەواکانی نەتەوەی کورد.
مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەران و دوژمنانی کورد و کوردستان.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٢٥/ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.