بەیاننامە یزاکا بە بۆنەی تێکدانی گۆڕستانی باوەڕدارانی ئایینی مەسیحی لە کۆیە و هەموو شوێنەکانیتری کوردستان

بەیاننامە یزاکا بە بۆنەی تێکدانی گۆڕستانی باوەڕدارانی ئایینی مەسیحی لە کۆیە و هەموو شوێنەکانیتری کوردستان.

بەناوی پەروەردگاری ئازادی و مرۆڤایەتی و حەقیقەتی ئیسلامی ڕاستەقینەوە.
لە سەردەمێکدا کە توندڕەوی وێنەیەکی توندوتیژی و شێواوی ئایین دەخاتە ڕوو، ئەرکی سەرشانی ئێمەیە کە بە چاونەترسی و بە ڕوونی ڕاستییەکان بخەینە ڕوو. ئه وه ی ئه مڕۆ له لایه ن هه ندێک گرووپی توندڕەوه به ناوی “به ڕگری له ئیسلام” ده کرێ – تێکدانی ناوەنده ئاینییەکان، له ناوبردنی گۆڕەکانی سەڕ به ئاینه جیاوازەکان، دروستکردنی دووبەڕەکی له نێوان موسڵمانان، مه سیحی، ئێزیدی و دانیشتووانی دیکەی خاکێک ، نەک تەنها هیچ پەیوه ندییه کی به ئیسلامه وه نییه ، به ڵکو دژایەتی ڕاسته وخۆیه له گەڵ ڕۆحی قورئان و پەیامی قووڵی مرۆیی پێغەمبەڕی ئیسلامە، درود و سڵاوی خودای لە سەر بێت.
ئیسلامى ڕاستەقینە ئایینی کەرامەت و ڕێزگرتنە لە مرۆڤ، قورئان ڕێز لە مرۆڤ دەگرێت بە نازناوی ( ولقد کرمنا بنی آدم"وات ئێمە ڕێزمان لە نەوەی ئادەم گرتووە). کەرامەتی مرۆڤ بەبێ گوێدان بە ئایین و مەزهەب و نەتەوە، بنەمایەکی بنەڕەتی ئیسلامە. هەر کارێک کە ببێتە هۆی زەلیلکردن، گۆشەگیری، کوشتن، دەرکردن، یان لەناوبردنی کۆمەڵێک کەسی جیابیر خیانەتێکی ئاشکرایە لە پەیامی قوڵ و بنەڕەتی ئیسلام.
لەناوبردنی شوێنەکانی عیبادەت و گۆڕەکان پێشێلکردنی ئاشکرای ئەخلاق و شەریعەتی ئەم ئایینە پاکەیە.
قورئان سەبارەت بەو کەسانە دەفەرموێت کە شوێنەکانی عیبادەت وێران دەکەن:(ومن اظلم ممن منع مساجدالله)
واتە: کێ لەو کەسە نادادپەروەرترە کە ڕێگری لە مزگەوتەکانی خوا دەکات...»
هەر شوێنێک زیکری خودا، پاڕانەوە، دوعا، یان تەنانەت زیکری باوباپیرانی تێدا بکرێت، لە کولتوری قورئاندا پیرۆزە. ئایینەکانی تر- تەنانەت ئەگەر غەیرە ئیسلامیش بن- بەشێکن لە میراتی مرۆڤ و لەناوچوونیان هێرشکردنە سەر کەرامەتی گشتی و شوناسی کولتووری مرۆڤەکان.
چاندنی ناتەبایی لە نێوان دانیشتوانی کوردستان و تێکدانی پێکەوەژیانی سەدان ساڵەی ئەوگەلە کە پڕە لە ئایین و اوەڕی جیاواز، شەڕێکە دژی یەکڕیزی و ئاسایشی گشتی. قورئان بنەمای پێکەوەژیانە و دەفەرموی(وجعلناکم شعوبا و قبائل لتعارفوا.) ئێمە ئێوەمان کردە گەل و هۆز بۆ ئەوەی یەکتر بناسن” دامەزراندووە.
دابەشبوونی ئایینی و نەتەوەیی، چاندنی ڕق و کینە لە نێوان خەڵکدا و شکاندنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی، سیاسەتی دژە ئیسلامییە و ئامرازێکە بۆ لاوازکردنی نەتەوەیەک؛ سیاسەتگەلێک کە تەنها بە وێرانکاری و دواکەوتوویی و خوێنڕشتن کۆتایی دێت.
ئیسلامى ڕاستەقینە بەرگریکردنە لە ژیان و ئازادى و پێکەوەژیانی هەمە لایەنە.
پێغەمبەری ئیسلام یەکەمین ڕێککەوتنی پێکەوەژیانی مەدەنی لە مەدینە دامەزراند، شانبەشانی موسڵمانان و جولەکەکان و مەسیحییەکان. ئەم دابونەریتەی پێغەمبەر ئەوە دەردەخات کە ئیسلامی ڕەسەن نەک هەر دوژمنایەتی فرەچەشنی ئایینی نییە، بەڵکو وەک بەشێک لە نەزمی سروشتی کۆمەڵگا مرۆییەکان.

ئێمە وەکو یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ئەم کردەوە دزێوە، ڕایدەگەیەنین:
لەناوبردنی گۆڕ و ناوەندە ئایینییەکان کارێکی نامرۆڤانە و دژە کولتووری و دژە خواستی ئیسلامییە.
هێرشکردنە سەر ئەهلی کیتاب یان پەیڕەوانی ئایینەکانی تر لادانێکە لە بازنەی ئەخلاقی ئیسلامی.
هەر گروپێک ناوی ئیسلام وەک ئامرازێک بۆ دوژمنایەتی و تیرۆر و دابەشبوون بەکاربهێنێت، لە ڕاستیدا دوژمنی ئیسلامی ڕاستەقینەیە.
ئەرکی ئێمە بەرگریکردنە لە پێکەوەژیان و ئازادی باوەڕ و کەرامەتی هەموو مرۆڤەکان.
داوا لە هەموو ڕۆشنبیران و ئایینی میانڕەوەکان و دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکان و هێزە سیاسییەکان و خەڵکی ئازادیخواز دەکەین دژی ئەم شێواندنە مەترسیدارەی تووندڕەوانی ئایینی بوەستنەوە.
پێویستە بە دەنگی بەرز ڕایبگەیەنین:
ئیسلام ئایینی ئاشتی و کەرامەتی مرۆڤ و ڕێزگرتنە لە فرەچەشنی؛ نەک ئایینی لەناوچوون و دەرکردن و دوژمنایەتی.

ئەم لێدوانە هەنگاوێکی بچووکە بۆ ئەوەی ڕاستییەکی گەورەمان بیر بخاتەوە:
هیچ توندوتیژییەک بەناوی ئاینەوە ڕەنگی ئیسلامی ڕاستەقینە هەڵناگرێت.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
١٣ی سەرماوەرزی ١٤٠٤ی هەتاوای

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.