پەیامی پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی کۆنگرەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەناوی خوای پەروەرێن و میهرەبان

یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی نۆیەمی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندامان، بەرپرسان و لاوانی ماندوونەناسانی ئەم بزووتنەوەی پڕ بەرەکەتە دەکات.

ئەم کۆنگرەیە ڕەمزێکی ڕوونی بەئاگاهاتنەوەی نەوەی گەنج و بلوغی بوونی بیری ئازادی و دادپەروەری گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
زانایانی ئایینی کوردستان پێیان وایە گەنجانی هۆشیار و پابەند و هۆشیاری کۆمەڵایەتی دەبنە پایەی پتەوی ئایندەی کۆمەڵگەی کوردی؛ نەوەیەک کە بە باوەڕ و زانین و ئیرادە بتوانێت ڕێگا بۆ ئازادی و یەکسانی و کەرامەتی مرۆڤ خۆش بکات.

ئێمەی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، پێمان وایە پێویستە ئایین و سیاسەت لە خزمەتی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگادا شانبەشانی یەکتر بڕۆن و لەسەر ڕێگای ئازادی و دادپەروەری و یەکڕیزیی نەتەوەیی کەڵک وەربگیرێن.
یەکڕیزی  نێوان زانایانی ئایینی و گەنجان و هێزە سیاسییە دیموکراتیکەکان دەتوانێت بەربەستێکی بەهێز بێت لە بەرامبەر ستەمکاری و چەوساندنەوەی نەتەوەیی و ئایینی و هەوڵەکانی دوژمنان بۆ دروستکردنی دووبەرەکی.

لە خودای مەزن داواکارین ئەم کۆنگرە و دەستکەوتەکانی هەنگاوێکی پتەو بێت بەرەو پتەوکردنی یەکڕیزی و هۆشیاری نەتەوەیی و خزمەتکردنی گەلی ستەملێکراوی کوردستان و هاوکاری گەنجە قارەمانەکانمان بێت لە ڕۆیشتن بەم ڕێگا سەختە بەڵام پیرۆزەدا.

سڵاو بۆ لاوانی تێکۆشەر و دڵسۆزی نیشتیمان و پیرۆز بێت ڕێباز وهەڵوێستان، سەرکەوتوو بن.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٣١ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.