بەیاننامەی یزاکا لە ساڵیادی شەهیدبوونی دوکتور سادق شەرەفکەندی
بەیاننامەی یزاکا لە ساڵیادی شەهیدبوونی دوکتور سادق شەرەفکەندی
لە ساڵڕۆژی تاوانی تێرۆریستیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرلین و شەهید کردنی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دوکتور سادق شەرەفکەندی، لەگەڵ هاوەڵانی تێکۆشەری، ئێمە لە یزاکا - یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، یادی ئەو ڕۆژە هەرچەند تاڵ بەڵام شکۆمەندە دەکەینەوە و جارێکی دیکە جەخت لەسەر هەڵوێستە پرەنسیپییەکانمان دەکەینەوە لە پشتیوانیکردن لە... ئیدەی ئازادیخواز و دێموکراتیکی گەلی کورد و هەموو خەڵکی ئێران.
تیرۆرکردنی دوکتور شەرەفکەندی کە بە ئامانجی بێدەنگکردنی دەنگی گەلی کورد و بزووتنەوەی دێموکراسی بۆ ئێران ئەنجامدرا، نیشاندەری سروشتی سەرکوتگەرانە و نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامییە، بەڵام مێژوو بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خوێنی شەهیدانی ڕێگای ئازادی نەک بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی ڕانەگرتووە، بەڵکو بەهێزتری کردوون.
دکتۆر شەرەفکەندی و هاوەڵەکانی ئاڵاهەڵگری بیرۆکەی ئازادی و دادپەروەری و مافی یەکسان بوون. بە وەستانەوە بەرامبەر ستەمکاری، ئەرکێکی مێژوویییان گرتە ئەستۆ و ژیانی خۆیان بۆ دۆزی گەلی کورد تەرخان کرد، یادەوەری و ڕێبازیان سەرمایەیەکی ئەبەدییە بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی و دێموکراتیکی کوردستان و ئێران.
یزاکا لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا جارێکی دیکە جەخت لەسەر هاودەنگی خۆی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەموو هێزە ئازادیخواز و دێموکراسیخوازەکان دەکاتەوە. ئێمە پێمان وایە یەکڕیزی و خەباتی هاوبەش تاکە ڕێگای ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاری و وەدیهێنانی ئامانجەکانی نەتەوەیمان و چەوساوەکانی ئێرانە.
یادی دوکتور سادق شەرەفکەندی و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی هەمیشەیی بێت.
یزاکە – یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران.
٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی
Comments
Post a Comment