پەیامی بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی نیشتمان دۆستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەبارەت بە ساڵوەگەری شەهیدکرانی ژینا ئەمینی
ژینا _ ڕەمزی
خەباتی سەردەمیانەی گەلانی ئێران
ئەمڕۆ بیست و
پێنجی خەرمانانی ۲۷۲٥ـی کوردی سێ ساڵ بەسەر شەهید کردنی ناشەرعی و ناڕەوای کیژی
بیست و دوو ساڵەی کورد؛ ژینا ئەمینیدا دەگوزەرێت.
لەوڕۆژە بەولاوە
ئەدی ژینا، نەک ناوی کیژێکە وەک هەموو کیژانی سەرکوت کراوی دەستی کۆماری بە ناو
ئیسلامی پەت و سێدارە. کە لە کوردستاندا هەر خۆبەخۆ لانیکەم بە سێ تاوان سزا
دەدرێن و سەرکوت دەکرێن. کە بریتین لە؛
۱_ کورد بوون
۲_
مێیینە بوون
۳_
پەراوێزنشین بوون
جا بۆ زۆرینەی
ژنانی کورد خاڵی چوارەمی سوننی بوونیش وەک مەزهەبێک جگ لە مەزهەبی دەسەڵاتی
دیکتاتۆر زیاد کەن.
سەرەڕای ئەمانەش
بەسیاسی کردنی چەمکێکی ئایینی وەک حیجاب، ئەویش بە شێوازی چەک و چەکمە نەک قەڵەم
و قسە، هەموو ئەمانە بوونە هۆی ئەوەی هیچ
کە ژیان بۆ هەموان لە ژێر دەستی ئەو دەسەڵاتە پاوان خوازەدا نەکردە و ئەستەمە، بە
تایبەت بۆ ژنان بریتیە لە مەرگەژین.
بەڵکوو ئەو ناوی
ژینایە، ڕەمزی وەرزێکی نوێی خەبات و بەرخۆدانی گەلانی ئێرانە لە تەمەنی کۆماری پەت
و سێدارەدا و هەروەها ڕەنگاندنێکی نوێی خەباتە لە خەباتی ڕزگاری خوازی گەلی کورد
بەرامبەر پێشێلکردنی مافەکانی گەلی کورد لە ئێراندا.
ئێمە مامۆستایانی
ئایینی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنین کە:
1_بەو
پێیە کە هیچ بەڵگەیەکی شەرعی لەسەر نیە کە لە مێژووی ئیسلامدا خاتوونێک لەسەر بێحیجابی
یان کەم حیجابی سزا درا بێت، حیجابی زۆرە ملێ و دەست وەردانە ژیانی تاکەکەسی خەڵکی
لە لایەن دەسەڵاتی نائیسلامی ئێرانەوە تەواو ناشەرعیە و دژایەتی لەگەڵ ڕۆحی ئازادی
خوازی ئایینی ئیسلامدا هەیە.
۲_بەپێی
ئایەتی ۱۳ـی سووڕەتی حوجوڕات: ((وَ جَعَلْناکُمْ
شُعُوباً وَ قَبائِلَ لِتَعارَفُوا))
کردووماننە
تاقم تاقم و هۆز هۆز بۆ ئەوەی یەکتری بناسین.
و
فەرموودەی پێغەمبەر _د.خ_ کە دەفەرمێت : هەموان لە ئادەمن و ئادەم لەگڵە
(ترمزی/٣٩٥٥)
هیچ
جیاوازیەک لە نێوان کورد و تورک و عەرەب و بەلووچ و فارس و …ـدا نیە و بە کەمینە
دانانی هەندێک لەگەلانی ئێران لە لایەن دەساڵەتی داگیرکەری ناوەندەوە حەرامی
شەرعیە.
۳_بە پێی فەرموودەی خودای گەورە لە ئایەتی ٢٩ـی سووڕەتی کەهفدا:((فَمَن شَآءَ
فَلۡيُؤۡمِن وَمَن شَآءَ فَلۡيَكۡفُرۡ))
هەر
کەس پێی خۆشە با بڕوا بهێنێت و هەر کەس پێی خۆشە با کافر ببێت.
وەدەست
خستنی مافی چارەی خۆنووسین لە لایەن گەلانی داگیر کراوی ئێرانەوە و سەلماندنی ئەو
مافە لە لایەن دەسەڵاتی سەردەستەوە واجبی شەرعیە.
٤_بە پێی ئەوەی گوترا، ئێمەی مامۆستایانی ئایینی نیشتمان دۆست لە
ناوخۆی وڵاتدا، لە بازاڕیان و کاسب کارانی کوردستان داوا دەکەین سبەی
۲٥/خەرمانانی/٢٧٢٥ـی کوردی وەک ڕێزگرتن لە ڕۆحی شەهیدی ئازادی، ژینای ئەمینی و
هەموو شەهیدانی بزووتنەوەی ژینا و جەخت کردنەوە لەسەر ڕۆحی ئازادی خوازی
گەلەکەمان، دەست بدەنە مان گرتن و دووکانەکانتان داخەن.
بەشێک
لە مامۆستایانی نیشتمان دۆستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
یزاکا.... ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی
Comments
Post a Comment