یادکردنەوەی مەولودی پێغەمبەر د.خ و پیرۆزبایی بەم بۆنەوە
بە ناوی خودایەک کە موحەممەدی نارد بۆ مرۆڤایەتی بۆ ئەوەی ببێتە
رەحمەت بۆ هەموان _دروودی خودای لەسەر بێت_.
وا دیسان ڕەبیعولئەووەل هاتەوە و ساڵیادی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئازیزە_دروودی خودای لەسەر بێت.
بەر لە گشت شتێک لە لایەن سەر جەم ئەندامان و دۆستانی ڕێکخراوەی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێرانەوە (یزاکا)، پیرۆزبایی جێژنی مەلوود لە سەرجەم خەڵکی موسوڵمانی جیهان بە گشتی و کوردستانی پیرۆز بە تایبەتی دەکەین.
جێژنی مەولوود، هێمای وەفای گەلی کوردە بۆ پێغەمبەر دروودی خودای لەسەر بێت و ئەوپەڕی خۆشەویستی ئەو گەلە وەفادار و دڵ پڕ لە ئیمانەیە بۆ ئەو ڕێبەرە مەزنە.
هەر لەو دەمەوە یەکەم دڵۆپی فرمێسکی خۆشەویستی ئەو سەروەرە د. خ بەسەر گۆنای سوڵتان موزەففەردا جۆگەلەی بەست و بڕیاری دا مەولوود وەک یادەوەریەک بۆ حەزرەتی محەممەد د . خ پێک بهێنێت، تاوێستا شاعیر و نووسەر و بیرمەند و سەرلەبەری کۆمەڵانی کوردستانی ئازیز بوون بە عەشق و پێشکەشی ئەو نوورە نەمرە کران.
ئەم جێژنە کوردانەترین بۆنەی ئایینیە لە ئیسلامدا کە پەڕاوپەڕ لەگەڵ ئەم فەرماییشتەی پێغەمبەردا دێتەوە کە فەرمووی:(یەکێک لە ئێوە ئیمانی تەواو نیە هەتا من لە دایک و باب و ڕۆڵە و خێزان و تەنانەت خۆشی لە لای خۆشەویستتر نەبم).
بەڵام هەندێک بە ئانقەست و پیلان و هەندێکیش بە هەڵە و هەڵفریواوی بە دەم تەپڵی دوژمنانی ئایین و نەتەوەکەمانەوە هەڵدەپەڕن و جاڕی ناشەرعی بوونی مەولوود لێدەدەن!
پشتڕاست کەرەوەی ئەو لێک دانەوەیەش ئایەتی ۱۰۷ـی سووڕەتی ئەنبیایە کە دەفەرمێت: ((وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ)) تۆمان نەناردووە جگە لە ڕەحمەت بی بۆ هەمووان.
۲_مەولوود دەبێتە هۆی ناسینی پێغەمبەر و ڕێگری دەکات لە نەناسینی ئەو خۆشەویستە کە ڕێگەیەکە بۆ لاوازی ئیمان و بێباوەڕی، کەوا قورئانی پیرۆز لە ئایەتی ٦۹ـی سۆڕەتی مۆئمنووندا دەفەرمێت:((أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنْكِرُونَ))یان پێغەمبەرەکەی خۆیان نەناسیوە بۆیە نکۆڵی لێ دەکەن؟!
یان لە زمانی پێغەمبەر عیساوە دەفەرمێت:((وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ
وُلِدْتُ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا)) (مریم/٣٣) وە سڵاو
لەسەر من بێت ڕۆژێکی لە دایک بووم و ڕۆژێک کە دەمرم و ڕۆژێک بە زیندوویی
هەڵدەستێندرێمەوە.
پرسیار ئەوەیە: ئایا پێغەمبەرمان د . خ پلەی لەو دوو نێردراوەی خودا کە ناوبران بەرزتر نیە؟ یان لانیکەم هاوشانی وان
نایەتەوە؟
بێگومان پێغەمبەرمان لەوان بەرزتر
بووە، جا بۆیە کە ڕۆژی لە دایک بوونی ئەوان جێی ڕێز بێت، بە قیاسی ئەولا، ڕۆژی لە
دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام دروودی خودای لەسەر بێت ڕێز لێگراوتر و خوازراوترە.
پشتڕاست کەرەوەی ئەو لێک دانەوەیەش ئەوەیە کە لە پێغەمبەرمان گێڕدراوەتەوە، کاتێک لێی دەپرسن بۆچی دووشەمووان بەڕۆژوو دەبێت؟ لە وەڵامدا فەرموویەتی: ئەوە ڕۆژێکە کە تێیدا لە دایک بووم و ڕۆژێکە تێیدا وەحییم بۆ هاتووە.(مسلم۲/٨۱۹ ژمارەی۱۱٦۲)کەواتە سەروەرمان خۆشی بە تایبەت نەک بەس ساڵانە بەڵکوو هەموو حەوتوویەک ڕێزی لە ڕۆژی لە دایک بوونی خۆی ناوە.
کەواتە بە ئەهلی بیدعە ناوبردنی خەڵکانێک کە مەلوودی
دەخوێنن، بە ئەهلی بیدعە دەرکردنی زیاد لە حەفتا موفەسیر و شارح حەدیس و فەقیهی
ئۆمەتە.
لێتان پیرۆز بێ یادی مەولودی پێغەمبەری ئازیزمان
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
٩ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی
Comments
Post a Comment