سێ ساڵ و مانگێک و داڕنینی جل و بەرگی ئایینی وەک سزا بە سەر مامۆستا لۆقمان ئەمینی و پەیامی یزاکا
بەداخەوە جارێکی دیکە دەستی ڕەش و جینایەکارانەی دوژمنی ئایین و گەلمان واتە ڕژیمی دژە کوردی بە ناو کۆماری ئیسلامی ئێران، سزایەکی دیکەی بێ بنەما و نادادپەروەرانەی بەسەر مامۆستا لۆقمان ئەمینی خووتبەخوێنی مزگەوتی چوواریاری نەبی لە سنە دا سەپاند.
مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە شۆڕشی ژینادا لە لایەن کۆماری تیڕۆریستی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە تۆمەتی پشتیوانی لەم شۆڕشە بە ١١ ساڵ زیندانی سزادرا، ئەمجارە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ زایینی بانگهێشتی دادگای بە ناو ڕوحانییەتی هەمەدان دەکرێ تۆمەتی ئەوەی دەدرێتە پاڵ گۆیا مامۆستا بێ ڕێزی بە ئایینی ئیسلام و پەیرەوانی شیعە کردووە.
ئەگەر چی مامۆستا تەنیا وتبووی بۆتان نییە لە ناو کورد و سووننە مەزهەبەکاندا بانگەشی کوژرانی کچی پێغەمەری ئیسلام واتە فاتیمە بکەن و بێ ڕێزی بە مەزهەبەکەمان بکەن ئەوەش نەک بێ ڕێزی بە شیعە نییە بەڵکو ڕێگری لە بێ ڕێزی کردنە بە سووننە مەزهەبەکان.
بەڵام وەکو دەزانین کۆماری ئیسلامی ئێران سووننە وەک دوژمنی سەرەکی خۆی دەبینێ و لە سزادان و کوشتن و زیندانی کردنی لاوانی سووننە مەزهەب و غەیرە فارس دەستی واڵایە..
بەداخەوە جارێکیتر مامۆستا لۆقمان ئەمینی بە ٣ ساڵ و یەک مانگ سزای زیندانی بە بێ پێداچوونەوە دراوە و هەروەها داڕنین یان خەلعی جل و بەرگی ئایینی بە سەریدا سەپاندووە.
ئەگەرچی بۆ هەموولایەکمان ڕوونە ئەم سزایە دژایەتی ڕژیمە لە دژی کورد و سووننە مەزهەبەکان بەڵام ناکرێ خۆمان بێ دەنگ بین و هەر جۆرە جینایەتێکی ڕژیم پشت گوێ بخەین و نەبین بە پاڵپشتیکاری ڕێبەران و پێشەوایانی ئایینیمان، بۆیە یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای ئیدانە کردنی ئەم ستەم و دۆژمنکاریانەی ڕژیم بە سەر ڕێبەرانی ئایینی کورد، داوا لە گشت لایەن و جەماوەری ڕۆژهەڵات و گشت سووننەمەزهەبەکان و جیهانی ئیسلامی دەکات دژکردەوەیان هەبێ و ڕێگری بکەن لە بەردەوامی و زیاد بوونی ئەم جینایەتانەی ڕژیمی کورد کوژی ئێران.
داوا دەکەین مامۆستایانی ئایینی کورد دەکەین بێ دەنگی بشکێنن و ڕێگە نەدەن ڕژیم دەستی چەپەڵی بە هەموو شوێنک بگات.
سڵاو لە ئیرادەی پۆڵایینی مامۆستایانی نیشتیمانپەروەر و خۆڕاگر..
بڕووخێ ڕژیمی جینایەتکار و دوژمنی گەل وئایینمان کۆماری پەت و سێدارەی ئێران.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment