پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران


پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە دڵەوە پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە بەختەوەرە لە سەرجەم ئەندامان، پێشمەرگە دێرینەکان، لایەنگران و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە و دۆستانی ئازادی و یەکسانی لە کوردستان و سەرتاسەری ئێران دەکەین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ٨ دەیە خەبات و قوربانیدان هەمیشە ئاڵاهەڵگری داکۆکی لە مافە نەتەوەیی و دێموکراتیکەکانی گەلی کورد و هێمای سەقامگیری و دادپەروەری و ئایدیالی ئازادی بووە. 

هیوادارە لە ژێر ڕۆشنایی تەبایی و یەکڕیزیدا ئامانجە لەمێژینەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی ئاشتی و دیموکراسی و یەکسانیدا بەدی بهێنرێت.

بەهیوای سەرکەوتن و بەردەوامبوون و شانازیتان:
نەمان بۆ دوژمنان و داگیرکەرانی خاکی کوردان.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران.

٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.