پەیامی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئایینی ڕۆژهەڵات، لەمەڕ سزای زیندانی کردن و خەلعی بەرگی ئایینی مامۆستا لوقمان ئەمینی.
حکوومەتی کۆماری بە ناو ئیسلامی لە درووشمی حکوومەتی ئایینیەوە بۆ دەسەڵاتێکی تێئۆکڕات و تووتالیتێر. هەڵوێستی هەندێک لە مامۆستا و خوێندکاران و کەسایەتیە ئایینیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەبارەت بە سزای بەندکران و داماڵینی بەرگی مامۆستایەتی لە مامۆستا لوقمانی ئەمینی. السلام علیکم و رحمت الله و برکاته مامۆستا لوقمانی ئەمینی وەک مامۆستایەکی خۆشناوی ئایینی و کەسایەتیەکی کاریزمای کۆمەڵایەتی و خواناسێکی بە ئەزموونی سەردەمیانە، چەند کات و زەمانە، بە هۆی هەڵوێستە بوێرانە و بە جێکانی لە کاتی ڕووداوە هەستیارەکان و هەوڵە چڕەکانی بۆ لەیەک نزیک کردنەوەی موسوڵمانانی کوردستان، جێی خۆی لە دڵی خەڵکانی کوردستاندا کردۆتەوە و جێی ڕێزی جەماوەری نیشتمانە. بۆیە، بە تاوانی ناڕەوا و ناڕوونی (بێڕێزی بە پیرۆزیەکانی ئیسلام) لە لایەن دادسەرای تایبەت بە ڕۆحانیەکانی تارانەوە، سزای سێ ساڵ و یەک مانگ بەندکران و داماڵینی تاهەتایی بەرگی مامۆستایی بەسەردا سەپاوە. جێی خۆیەتی بڵێین: مامۆستا لوقمان و بێڕێزی؟! مامۆستا لوقمان کە بۆ تەنیا جارێک بێڕێزی بە ئەو نەویستانەی خۆ...