پەیامی پرسە و هاوخەمی بە بۆنەی شەهید بوونی سێ ڕۆڵەی نیشتیمان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری ئاویەری سنە.
پەیامی پرسە و هاوخەمی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی شەهید بوونی سێ ڕۆڵەی نیشتیمان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری ئاویەری سنە.
بەداخەوە بە هۆی گوژاندنەوەی ئاگری ئاویەری سنە: سێ ڕۆڵەی نیشتیمان سێ تێکۆشەری سەوزایی کوردستان سێ چالاکی ژینگەپارێز بە ناوەکانی حەمید مورادی، چیاکۆ یوسفنژاد، خەبات ئەمینی سەر بە ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی" شنەی نەوژینی کوردستان، شەهید بوون.
بەم بۆنەوەی وەک یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خەمباری ئەو پۆلە شەهیدە و دۆستان و هاوژینگەپارێزان و خەڵکی سنەی بریندار و کوردستان دەکەین، کە ڕۆڵە بوێر و بەجەرگەکانیان لە پێناو سروشتی جوانی کوردستان گیانی خۆیان فیدا کرد. بی گوومان ئەم شەهیدانەی ڕێگای سەوز، هێمای پابەندبوون و شەرەف و خۆشەویستی بۆ سروشت و خاکی پیرۆزی کوردستان بوون؛ یادەوەرییان هەمیشە سەوز دەبێت و ڕێگاکەیان دەبێتە چرایەک لەسەر ڕێگای پاراستنی ژینگە و بەرگریکردن لە نیشتمان.
ڕۆحیان شاد بێت، ڕێگایان پڕ لە ژیان بێت،سەری ڕێز و پێزانینی خۆمان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێبازی نیشتیمانپەروری دادەنوێنین.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment