پەیامی پرسە و هاوخەمی بە بۆنەی گیان لە دەستدانی ژینگەپارێزی نیشتیمان حەمید مرادی

پەیامی پرسەو سەرەخۆشی یزاکا بە بۆنەی گیانلەدەستدانی ژینگەپارێزی نیشتیمان حەمید مرادی:

پەیامی سەرەخۆشی

لەگەڵ ئەوپەڕی خەم و داخەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و دۆستان و هاوکاران و کۆمەڵگەی ژینگەپارێزی وڵات و بەتایبەت خەڵکی هۆشیار و قەدرزانی کوردستان دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی دڵتەزێنی ئەو تێکۆشەرە ماندوونەناس و خێرخوازەی شەهیدی نیشتیمان
بەڕێوەبەری بەڕێزی کۆمەڵەی "شنه نەوژینی کوردستان"،
شادرڤان حامید مورادی.

ژیانی پڕ خێر و بەرەکەتی خۆی لە دۆزی پاراستنی سروشت و پەروەردەی ژینگە و بەئاگاهێنانەوەی ویژدانی ئینسانی کۆمەڵگای کوردستان، بەسەر بردووە و ناوبانگە باشەکەی بۆ هەتا هەتایە لە یاد دەمێنێتەوە.

داواکارین لە خودای گەورە ڕەحمەت و ئارامی هەمیشەیی ببەخشێتە ئازیزی کۆچکردوو و سەبووریش بدات بە بنەماڵە و  هاوڕێیان و  خەڵکی سنە شاری شەهیدان وکۆمەڵەی شنەی نەوژین و هەموو دڵسۆزانی ژینگەی نیشتمان.

یادی هەمیشەیی بێت و ڕێبازەکەی بەردەوام .

یەکیەتی زانایانی ئایینی کورستانی ئێران

٣/٥/١٤٠٤ی هەتاوی.



Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.