ئیسلامی سیاسی و سەرهەڵدانێکی نوێ لە بیرۆکەی بوونیادگەڕایی نوێدا. مامۆستا عەلی سێڵاو

ئیسلامی سیاسی و سەرهەڵدانێکی نوێ لە بیرۆکەی بوونیادگەڕایی نوێدا

مامۆستا عەلی سێڵاو

دەستەواژەی ئیسلامی سیاسی  ئاماژەیە بۆ بزاڤێکی فیکری و سیاسی یان ڕەوتێکی  ئامانجدار بە مەبەستی دامەزراندن یان پاراستنی حکومەتێکی  سیاسی ئایینی لەسەر بنەمای فکری و یاسایی  و ئەرزشە ئیسلامییەکان لە کۆمەڵگای باوەڕدار دا.
ئەم چەمکە لە سەدەی بیست سەری هەڵدا و ، بەتایبەتی دوای ڕووخانی خەلافەتی عوسمانی، دامەزرێنەی فیکری ئیسلامی سیاسی حەسەن بەنایە لە ساڵی ١٩٢٨ زایینی لە میسر دامەزرێندرا.

ئیسلامی سیاسی  زیاتر هەوڵێکە بۆ بەکارهێنانی ئیسلام وەک چوارچێوەیەکی سیاسی و حکومی، بەو مانایە ئیسلام تەنیا ئایینێکی شەخسی و عیبادەتی نەبێت بەڵکو دەبێ ئیسلام ئایینی کلتووری و نیزامی و کۆمەڵایەتی و حکومیش بێت.
 پەیڕەوانی ئەم بیرۆکەیە پێیان وایە ئیسلام تەنها ئایینێکی شەخسی نییە، بەڵکو پێویستە هەموو لایەنەکانی ژیان لەخۆ بگرێت، لەوانە سیاسەت، ئابووری، پەروەردە، یاسا، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بگرە یاسا بۆ جۆری بیرکردنەوە و خۆرد و خۆراکیش، بەو واتایە ئیسلام دەبێ دەخالەت لە هەموو ئەرک و وەزایفی تاکی باوەڕدار بکات.

جەخت دەکات لە سەر  شەریعەت و  داوای جێبەجێکردنی یاسا ئیسلامییەکان دەکات لەسەر ئاستی حکومەت و کۆمەڵایەتیدا
ئیسلامی سیاسی بزاڤێکی سیاسیە کە لە دژی  جیاکردنەوەی دین لە سیاسەت هەنگاو دەنێ و لایەنگرانی بیری سیکۆلار یان هەمان عەلمانی بە لادەر و گومڕاە دەزانێ و پێی وایە ئەوەی لە چووار چێوەی دەسەڵاتی ئیسلامی دەر بچێ سەر لێشێواوە.

ئیسلامی سیاسی سیکۆلاریسم بە هۆکاری گەندەڵی و لادان لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکان دەزانێت و پێیوایە هەر جووڵەیەکی عەلمانییەت بەواتای دژایەتی ئایینە.
بیرۆکەی و ئایدیای ئیسلامی سیاسی گەڕانەوە بۆ سەرەتای سەردەمی  خەلافەت و سەرەتای بەدیهاتنی ئیسلامە.
ئیسلامی سیاسی دژی تەفەکوڕاتی جیهانی موودێڕن و پێشکەوتووە و دژایەتی ئەم تەفەکوڕاتە پێشکەوتووخووازانە دەکات، بە تایبەتی ڕەخنە لە لیبرالیزم و دیموکراسی ڕۆژئاوایی و کۆلۆنیالیزم دەگرێ و بە هۆکاری نادادپەروەری پێناسە دەکات.

چەند نموونەیەک لە ئیسلامی سیاسی ــــــــــــــــــــ
ئیخوان موسلیمین لە میسر
جەماعەتی ئیسلامی لە پاکستان و بەنگلادیش
حەماس لە فەلەستین
 کۆماری ئیسلامی ئێران (مۆدێلی ولایەت فەقی وەک وەشانێکی شیعەی ئیسلامی سیاسی
یەکگرتووی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان
دەعوەتولئیسلاح لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئاکپارتی و هودا پارتی لە تورکیە و باکووری کوردستان 
ئەلقاعیدە و بەرەی نووسرەی ئەحمەد شەڕع لە سوریە
و سەدان حیزبی دیکەی ئیسلامی سیاسی. 

لە ئێران لە دوای شۆڕشی ١٣٥٧، جۆرێک لە ئیسلامی سیاسی بە سەرکردایەتی  خومەینی لە شێوەی سیستەمی وەڵایتی فەقیهدا جێبەجێ کرا کە یەکێک لە ڕوونترین نموونەکانی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی مەزهەبییە لە پێکهاتەی دەوڵەتدا. 
لەم مۆدێلەدا پیاوانی ئایینی ڕۆڵی سەرەکیان لە حکومەتدا هەیە و یاساکانی وڵات لەسەر بنەمای فیقهی شیعەی ١٢ ئیمامی دامەزراوە
پاوانخوازی و سەرکوتکردنی هەرجۆرە جۆڵانەوەیەکی غەیرە ئیسلامی،سنووردارکردنی مافی ژنان و کەمینەکان
خراپ بەکارهێنانی ئایین بۆ مەبەستی سیاسی،دوورکەوتنەوە لە دیموکراسی و مافی مرۆڤ  وچەندی جۆری دیکەی چەوساندنەوە و دژایەتی خوواستی مرۆیی لە بەرهەمەکانی ئیسلامی سیاسی مودێلی شیعی ١٢ ئیمامی ئێرانە.

ئەساسەن ئیسلامی سیاسی  سووننەتگڕا نییە(نەریتگەڕایی)  بەڵکو لە سەر ئەساسی بوونیادگەڕایی( بن ئاژۆخووازی) دامەزراوە کە بەو بەمانایە دێت حاڵەتی هێرشبەر و وێرانکەری هەیە.
سووننەتگڕاکان زیاتر لە پاراستنی باوەڕی ڕابردووی خۆیانن بێ ئەوەی دخالەت لە پەرەپێدانی ئەم باوەڕە بکەن لە ڕووی بەکارهێنانی هێزی نیزامی.
بەڵام بوونیادگەڕایی جۆرێک نوێ کردنەوی هزری ڕابردووی خۆیان بە شێوەی تووندئاژۆیی  بە مەبەستی  کۆنتڕۆڵ کردنی جیهانن بە ڕەوانەکردنی بیرۆکەی ئایینی خۆیان.

ئەوە ڕێبازی ئیسلامی سیاسیە و بە هەموو لایەنەکانیەوە لە دژی هەر جۆڵانەوەیەکی فیکری غەیرە ئایینە ئەگر بەمەبەستی ڕزگاری نەتەوەیی یان ئازدییە فەردیەکانیش بێت!

هەرچەند بیرۆکەی ئیسلامی سیاسی لە گەڵ ماهییەت و ناوەرۆک و ئەرکی سەرەکی پێغەمبەر درود و سڵاوی خودای لە سەر بێ جیاوازە چوونکە پیشتریش ئاماژەمان پێداوە له تاوتۆی بابەتێک هەر لە سەر ئەم چەمکە ئایینەدا و وتمان ئەرک و ئەسپاردەی پێغەمبەر گەیاندنی ئەو شەریعەتەیە بە کۆمەڵگا بێ ئەوەی چاوەڕووانی بەدەستهێنانی دەسەڵات بێت و، هاوشێوە گشت پێغەمبەرانی پێشوو کە ئەرکی پێ ئەسپاردراویان ئەنجامدا بێ ئەوەی لە دەسەڵات بن.

وێنەیەکمان ورژاند و نووسیمان ئەگەر پێغەمبەر  لە ناو دەسەڵاتی ساسانییەکان یانیش ڕۆمەکاندا بووایە تەنیا ڕەساڵەت وبانگخوازەکەی دەبوو بەڵام چۆنکێ عەڕەب پێشا دەوڵەت بوون بە شێوەی دێموکراتیک واتە بە بەیعت کردن دەسەڵاتی ئایینی ئیسلامیان پێک هێنا...

ئیسلام بریتییە لە پەیوەندی نێوان تاک و پەروەردگار و گرنگیدانە بە ئەخلاق و ئەنجامدانی ئەرکی و وەزاییفی تاکە فەردی و عیبادەتە دیاریکراوەکان. م ع

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٨/٤/١٤٠٤

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.