پەیامی ماتەمینی یزاکا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی تێڕۆڕی دوکتۆر قاسملوو

پەیامی سەرەخۆشی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو:

لە ساڵیادی تیرۆرکردنی کارەساتبارانەی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، سەرکردەی لێوەشاوە وڕۆشەنبیر و سیاسەتمەداری دووربین گەلەکەمان کە ژیانی خۆی بۆ ئازادی و دادپەروەری و مافەکانی گەلی کورد تەرخان کرد، بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە یادی ئەو پیاوە مەزنە دەکەینەوە.

تیرۆرکردنی دوکتور قاسملوو لە  ٢٢ی پوشپەڕی ١٣٦٨ی هەتاوی لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا، نەک هەر خەسارێکی گەورە بۆ گەلی کورد، بەڵکو برینێکی قووڵ بوو بۆ جەستەی هەوڵە ئاشتیخوازانە و دیالۆگەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشە نەتەوەیی و ئینسانییەکان لە کوردستان و ئێراندا.
قاسملوو هێمای حیکمەتی سیاسی و ڕاستگۆیی لە قسەکردن و ئاشتیخوازی لە کرداردا بوو.

وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵە گەورەکەی دێموکرات و نەتەوەی کورد و هەموو بیرمەندانی ئازاد، جارێکی دیکە جەخت لەسەر پابەندبوونمان بە ئایدیالی ئەم شەهیدەی ڕێگای ئازادی دەکەینەوە، داواش دەکەین ڕەهەندەکانی ئەم تاوانە ڕوون بکرێتەوە و تاوانباران دادگایی بکرێن.

یاد و ڕێبازی ئەبەدی بێت.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢١/ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.