کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

کل نفس ذائقة الموت ثم الینا ترجعون. صدق الله العظیم

بە داخەوە ڕۆژی یەکشەمبە ڕێکەوتی ١٨/٣/١٤٠٤ی هەتاوی  جەنابی مامۆستا سەید عەبدولڕەحمان عەبدوڵاپور مامۆستای گووندی شێوەسماکی شنۆ کۆچی دووایی کرد.

مامۆستا کەسایەتییەکی خۆشناو و قسەخۆش و ئەوپەڕی نیشتیمانپەروەری بوو، ساڵانێک لە گووندەکانی دەڤەری دۆڵێ ی خەریکی ئەرکی ئایینی و ڕێنوێنی کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکە بوو، مرۆڤێکی ڕوح سووک و کۆمەڵایەتی بوو بۆیە لە هەڕ جێگایەک وەک مامۆستا و خووتبەخوێن دامەزرابا زۆر بەزوویی دەکەوتە بەر دڵان و پیر و گەنج و مناڵی ئەو شوێنە دەبوون بە ڕەفیقی و هاوڕێ، مامۆستا لە بوواری ئەدەبیش چالاکی زۆری هەبوو و لە زۆر کۆڕ و کوبوونە و کلاسەکانی زمانەوانیدا لە شاری شنۆ کە لە لایەن پسپۆڕانی زمانناسەوە ڕێک دەخرا بەشداری دەکرد، کەسایەتی ئایینی و کورد پەروەری مامۆستای کۆچ کردوو ببووە هۆکارێک کە خەڵکی دەڤەری شنۆ، پیرانشار و دۆڵ و دۆڵ دەشتەبێڵ خۆشیان بوێت و ڕێزی زیاتری بگرن..

خودا لێخۆشبوو ماوەیەکی دیار لە گووندە خنجیلانەکەی شێوەسماکی شنۆ گیرسابوویەوە و ئەرکە ئایینی و کوردایەتییەکەی بووێرانە و سەربەرزانە ئەنجام دەدا..

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، پرسەو و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەس و کار و بنەماڵەی بەڕێزیان و هەموو مامۆستایانی نیشتیمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، لە پەروەردگاری مێهرەبان ئەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووریش ببەخشێت بە بنەماڵەکەیان، ئامین
انا للە وانا الیە راجعون

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١٨/٣/١٤٠٤ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

ئیخوانییەکانی پیرانشاربە پاڵپشتی ئیتلاعات ڕێگری دەکەن لە دامەزراندنی مامۆستایانی خۆشناو لە مزگەوتەکان.

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..