سەرەتای ساڵی تازەی ١٤٤٧ی کۆچیتان پیرۆز بێ.
سەرەتا بەم بۆنەوەی گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هەموو ساڵێکتان پڕ خێر و خۆشی بێت.
باوەڕداران
ساڵنامەی مانگی هیجری لای موسڵمانان زۆر پیرۆزە، چونکە بە یەکێک لە گەورەترین و مێژوویترین ڕووداوەکانی ئیسلام دەناسرێت، کۆچی پێغەمبەر محمد (صلی الله علیه وسلم) لە مەککەوە بۆ مەدینە و ئەم کۆچکردنە سەرەتای پێکهێنانی ئووممەتی ئیسلامی (نەتەوەی ئیسلامی) و دامەزراندنی یەکەمین حکومەتی ئیسلامی بوو لە مەدین.
بڕواری کۆچی لای باوەڕدارانی ئیسلام بەرەکەتە
سەرەتای درووست بوونی ئوومەتی ئیسلامی
بە کۆچکردنی موسڵمانان لە زوڵم و ئەشکەنجەی موشریکەکانی مەککە دەست پێدەکات و ڕزگاریان بوو و توانیان کۆمەڵگایەک لە مەدینە لەسەر بنەمای ئیمان و دادپەروەری و برایەتی بنیات بنێن.
وەرچەرخانێکە لە مێژووی ئیسلامدا،
ئەو کۆچکردنە سەرەتای سەرهەڵدانی ئیسلام و بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی بوو لە سەرانسەری نیمچە دورگەی عەرەبی و پاشان لە سەرانسەری جیهاندا.
سەرچاوەی کاتی عیبادەتی ئیسلامییە
زۆربەی عیبادەتەکانی موسڵمانان، وەکو بەڕۆژووبوون لە مانگی ڕەمەزاندا وحەج لە زولحیجە وجەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان، هەموویان بە پشتبەستن بەم ساڵنامەیە ئەنجام دەدرێن.
هێمای سەبر و متمانە و قوربانیدانە،
کۆچی پێغەمبەر و هاوەڵانی نیشانەی ئیمان و قوربانیدان و خۆبەختکردنە لە ڕێگای خودا؛ و ئەمەش وایکردووە ئەم بەروارە ببێتە هێمای خۆشی و شانازی بۆ موسڵمانان.
سەرەتای ساڵی کۆچی
زۆرێک لە موسڵمانان بەبۆنەی یەکەمی مانگی موحەڕەم (سەرەتای ساڵی مانگی کۆچی) پیرۆزبایی لەیەکتر دەکەن و بە دەرفەتێک دەزانن بۆ نوێکردنەوەی ئیمان و نوێژ و نیازپاکی بۆ ساڵی نوێ.
پەیامی کۆچی پیغەمبەری ئیسلام سەڕە ڕای دەست پێکردنی دەوڵەتی ئیسلامی بانگەشەی خۆشەویستی و یەکتر قەبوڵکردن و ئاشتەوایی نێو کومەڵگای مرۆڤایەتی و بەخشش و لێبووردەییە کە وێنەی هەرە جووانی ئەو ێبووردەییە لە کاتی سەرکەوتنەکانی ئیسلام بە سەر چەوسێنەران قەومی قوڕەیشدا دەرکەوت کە چۆن ئیسلامی کۆچکردوو بە سینگی ئاوەڵاوە هەموو ئەوانەی بەخشی کە ڕۆژانێک هۆکار بوون بۆ دەربەدەری و ستمکاری بە سەریانەوە..

هەربۆیە قوتابیانی قوتابخانەی ئیسلام دەبێ وانەی ژیانیان لە ڕێبەرەکەیان وەرگرن و بە جێگای ڕق و کین و تووندئاژۆیی، نەرمی و باوەشی خۆشەویستی بۆ گەل و نیشتیمان و ئایینداران و بگرە بۆ بێ باوەڕە بێ زەڕەکانیش بکەنەوە..
جارێکیتر یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی ١٤٤٧ پیرۆز بایی لە سەرجەم مسوڵمانان بە تایبەت چووار پارچەی کوردستان دەکات و لە خودای گەورە ئەپاڕێینەوە بەرەکەتی خۆی بەسەرماندا ببارێنێ و خاک و خەڵک و نیشتیمانمان ئاوەدان و سەرکەوتوو بکات. ئامین
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment