مامۆستا لۆقمان ئەمینی بە دانانی بارمتە ئازاد بوو

مامۆستا لۆقمان ئەمینی بە دانانی بارمتە ئازاد بوو

بە پێی هەواڵی پێگەییشتوو بە وێبلاگی یزاکا حاجی مامۆستا ئەمینی خووتبەخوێنی مزگەوتی چوواری نەبی پارێزگای سنە ئەمڕۆ دوشەمبە ڕێکەوتی ١٢/٣/١٤٠٤ی هەتاوی پاش زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە لایەن دادگای ناشەرعی بەناوی دادگای مامۆستایانی ئایینی سنە، بە دانانی بارمتە بۆ ماوەی کاتی تا پێڕاگەییشتن بە ڕەوتی دادگاییەکەی ئازاد کرا...

حاجی مامۆستا لۆقمان ئەمینی کەسایەتی ئایینی و خۆشناوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێشتر بە ١١ ساڵ زیندانی بە تۆمەتی پەیوەندی بە حیزبی کوردی سیاسی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، و هەڵگرتنی چەک و پشتگیری شۆڕشی ژن ژیان ئازاد سەزا درابوو کە لانیکەم ٥ ساڵ لەو سەزایە دەبێ لە زیندان بەسەر بەرێت.

مامۆستا لۆقمان، مامۆستایەکی ڕاستگۆ و چاونەترس و حەقبێژە، بۆیە بۆتە چقڵی چاوی تایکپەرەستانی جەهل و جینایەت و تیڕۆڕی کۆماڕی ئیسلامی ئێران، تۆمەتی ئەمجارە بۆ سەر مامۆستا تۆمەتێکی بێ شەرمانەیە نەک تەنیا لە سەر مامۆستا بەڵکو هێرشێکە بۆ سەر سووننەمەزهەبەکانی کورد و ڕاستەوخۆ دژایەتی پیرۆزییەکانی مسوڵمانانە، چوونکێ ئاخووندە خوڕافەپەرەستەکانی ویلایەتی بەناو فەقیهی ئێران هەردەم بە پشتیوانی کۆماری تیڕۆریستی ئیسلامی ئێران ئەوپەڕی بێ ڕێزی و جوێن و بێ شەرمی بۆ سەر باوەڕی کۆمەڵگای مسوڵمانان دەکەن و لە ئەگەری وەڵامدانەوە لە لایەن زانایانی ئایینی ئیسلام لەمەڕ ئەو دەستدرێژی و بێ ڕێزیانە، بە تۆمەتی ناڕەوا سەزا دەدرێن و شەهید و زیندانی دەکرێن کە نموونەیان چەندین جار بڵاو کراوەتەوە.

مامۆستا لۆقمان ئەمینی کەسایەتی دیاری دەڤەری شاری سنە وەک مرۆڤێکی پاک و دڵسۆز هیچکات ڕێگای ڕاستی بە ڕێبازی چەوت و تاریکپەرەستی نەداوە و هەم لە ڕێبازی ئیسلامی ڕاستین و هەم نەتەوە ستەم لێکراوەکەی وەفادار بووە، ئەوەش بۆتە هۆکارێک بۆ خۆشەویستی بەڕێزیان و هاوشێوەکانی..

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای بەخێرهاتنەوەی مامۆستای بێ تاوانی بەندکراو و پیڕۆزباییش لەو سەرکەوتنە مەزنەی حەقبێژی بە سەر تاریکپەرەستی دەکات و پشتیوانی لەو ڕێبازە پاکە دەکات و هیوادارین گەلەکەمان وەک گەلێکی باوەڕداری مسوڵمان پاڵپشتی بەهێزی مامۆستا لۆقمان بن.

هاتنەوەت شکستێکی مەزنە بۆ ڕژیمی کۆت و بەند و سێدارە..

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران 
١٢/٣/١٤٠٤ی هەتاوی


Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.