دەستبەسەرکرانی دوو مامۆستای ئایینی لە شاری سەردەشت
دەستبەسەرکرانی دوو مامۆستای ئایینی لە شاری سەردەشت.
دیسان ڕژیمی تیڕۆریست و دژە ئینسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ژاری تاڵی خۆی بە سەر مامۆستایانی ئایینی کورد هەڵ ڕشت و لە درێژەی تەوژمی دژایەتی لە گەڵ سووننەمەزهەبەکان بە تایبەت کوردانی سووننە مەزهەب، ئەمجارە دوو خووتبەخوێنی مزگەوتەکانی بێورانی سەرێ و خوارێی شاری سەردەشت لە ڕێکەوتی ١٥/٢/١٤٠٤ی هەتاوی، بە ناوەکانی مامۆستا سەلام مەحمودیان و حەسەن خزری بە تۆمەتی چالاکی لە دژایەتی ڕژیمی جەهل و تیڕۆر و خوڕافاتدا، هەیەکەیان بە ٢ ساڵ زیندانی و ٢٠ میلیۆن تمەنی پارەی ئێرانی سەزا دا...
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، جارێکیتر ئەو پیلانگێڕیەی ڕژیمی ئاخووندەکانی ئێران بە دژی ئایینی سووننە مەزهەب و مامۆستایانی خۆشەویستمان ئیدانە دەکات و داوا دەکەین گەلەکەمان هەروەک چۆن مامۆستایان پاڵپشتی هەمیشەی گەلەکەیان بوونە ئەوانیش بە تەنیا جێیان نەهێڵن و ڕێگە نەدەن دوژمن بەم شێوەیە هەر ڕۆژە و بە بیانوویەکی داتاشراو مامۆستاکانمان زیندانی بکات.
لە هیچ کەس شاراوە نییە کە ڕژیمی ئێران لە هەر جۆرە جینایەت و ستەم و ئازاردانی هەر توێژێکی کۆمەڵگای ئێرانی بە گشتی و کورد بە تایبەتی خۆی نەبوواردووە، لە تیڕۆری مامۆستایانی ئایینی کورد لە ماوەی دەستەڵاتی ئاخوندەکانی خوڕافەپەرەست و دوواکەوتووی ویلایەتی جەهل و نەزانینی کوماری ئیسلامی ئێران ڕابگرە تاکو دەستبەسەر کردن و ڕێگری کردن وڕاودوونانیان تاکو شکان و بێ ڕێزیکردنی بە پێگەی ئایینیان و تەوهین و جوێندان بە مووقەدسات و پیرۆزیەکانیان بەو واتایە دێت ئەو ڕژیمە ئەگەرچی بە ناو ئیسلامییە بەڵام لە ناوەرۆکدا دژی ئیسلامە و مەبەستی شکاندنی شکۆی ئیسلامی ڕاستینە و لە دژایەتی مسوڵمانانی جیهانی ئیسلامیدا ئامادەیە نۆکەرایەتی وژێردەستەیی دەوڵەتانی دژە ئیسلام هاوشێوەی وڵاتی چەپەکانی چین و هتد بکات کە ئەو وڵاتانە خەریکی جینۆساید و سڕینەوەی ئایینی ئیسلامن لە ناو وڵاتانی خۆیاندا.. هاوکات کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی ئاسەمیلەکردنی کلتوور و ڕەسەنایەتی کورد و باقی گەلانی ژێرستەم، خەریکی پیلانگێڕییە لە نێوان نەتەوەکان وئایین و مەزهەبە جیاوازەکان، بۆ وێنە هەر ئەمساڵ لە شاری ورمێ خەریک بوو کێشە و هەرە لە نێوان نەتەوەکانی ئازەری و کورد درووست بکات کە بە خۆشییەوە بە هۆی هۆشیاری هەردووک نەتەوەکانی نیشتەجێ و پارتە سیاسیەکانی ڕەسەنی کورد نەیتوانی سەرکەوتن بە دەست بێنێت و جگە لە مایەپووچ بوون چیتری بۆ نەمایەوە.
دەستەبەسەرکردنی مامۆستایانی ئایینی لەماوەی ڕابردوو کە دەیان مامۆستای کورد لە خۆ دەگرێت زۆر بێ شەرمانە ئاماژەیە بۆ دژایەتی سووننەکان لە ئێران بە گشتی، هەر لە سیستانەوە بگرە تاکو کوردستان بە دەیان مامۆستای ئایینی دەستبەسەر و زیندانی کراون.
داوا لە لایەنەکانی مافی مرۆڤ و پارت و ڕێکخراوەکانی مەدەنی و سیاسی و مامۆستایانی ئایینی و یەکێتی جیهانی ئیسلامی دەکەین دەنگی ناڕزایەتی خۆیان بەرز بکەنەوە و ڕێگە نەدەن چیتر نادادپەروەرانە تیڕۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی دوور لە ڕاستی و کەیسی درووستکراو مامۆستایان ئایینی کورد بخەنە ژێر زەخت و گووشار.
بڕووخێ ڕژیمی دوواکەوتوو و تیڕۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەرکەوێ بزاڤی ڕزگاری گەلەکەمان.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment