پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.
بۆ ڕای گشتی و خەڵکی مسوڵمانی ئێران بە گشتی و سووننەمەزهەبەکانی کورد و ئێرانی بە تایبەتی.
ئاگادار کراینەوە کە ئەمڕۆ بۆ جاری دووهەم جەنابی حاجی مامۆستا لۆقمان ئەمینی خووتبەخوێنی مزگەوتی چووار یاری نەبی سنە بانگهێشتی دادگای ڕووحانییەتی هەمەدان کراوە و بەداخەوە بە شێوەی کاتی دەستبەسەریان کردووە.
ماوەیەک لەمەوبەر حاجی مامۆستا لە وتارێکدا ئیدانەی ئەو تۆمەتانەی ئاخووندەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد کە لە شارە سووننە مەزهەبەکان بانگەشەی شەهیدکرانی فاتیمەی کچی پێغەمبەری ئیسلامیان( سڵاوی خودای لە سەر بێ) کردووە بە دەست عومەری کوڕی خەتاب و یارانی!
و لەوتارەکەیدا ڕاشکاوانە داوای کردووە ئەم جۆرە وتاردانە لە شارە سووننەکان تەفرەقە و دوبەرەکی مەزهەبی لە ئێران درووست دەکات.
ڕژیمی دژە ئایینی سووننەی ئێران، بە پیلانێک وتاری مامۆستای پێچەوانە کردۆتەوە و بە تۆمەتی دوربەرەکی ساز کردن حەوتووی ڕابردوو بانگهێشتی دادگای بەناو ڕووحانییەتی هەمەدانی دەکات و لێ پرسینەوەی لە گەڵ دەکەن.
بەداخەوە ئەمڕۆ بۆ جاری دووهەم ڕۆژی دوشەمبە ١ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی بانگهێشتی هەمان ئۆڕگان دەکرێتەوە و لە ئۆرگانی بەناو ئیتلاعاتی ئەوشارە بۆ ماوەی کاتی دەست بەسەری دەکەن.
ئەوە لە حاڵێکدایە هەرماوەیەک لەمەوبەر مەدداحێکی ڕژیم بێ شەرمانە هێرشی کردە سەر مزگەوتی مەککی شاری زاهیدان و ئەوپەڕی بێ ئەدەبی و بێ شەرمی بە نیسبەت باوەڕدارانی ئەهلی تەسەنوون و مەولەوی عبدالحمیدی کرد بەڵام لە گەڵ لێ پرسینەوەی دادگای ڕووحانییەتی ڕژیم ڕووبەڕوو نەکرا...
حاجی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە داییک بووی ساڵی ١٣٤٦ هەتاوی شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ناوبراو پاش تەواو کردنی وانەکانی زانستی ئیسلامی لە خزمەت جەنابی مامۆستا موحەممەد سەعید نەقشبەندی کە یەکێک لە زاناکانی کورد و تەریقەتی نەقشبەندییە ئیجازەنامەی ئایینی ئیسلامی وەرگرت، و لە مزگەوت و تەکیەکانی کوردستان خەریکی تەدریس و وتنەوەی وانەکان و خووتبە و ڕێنوێنی کۆمەڵگای باوەڕداری کوردستان بوو، کەسێکی خۆشناو و زانا و دەنگخۆش و موریدی تەریقەتی نەقشبەندی شێخ عوسمانی سیراجەدینی سانی بوو، زمان پاراوی و بەلاغەت و نیشتیمانپەروەری و ڕاستگۆیی جەنابی حاجی مامۆستا لۆقمان بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشنا و بینراو و بیستراو بوو، ڕاستگۆیی و دڵسۆزی بەڕێزیان بۆ بنەماڵەی پێغەمبەری ئیسلام شاراوە نییە و هیچ دەسەڵات و لایەنێک ناتوانن ئەو تۆمەتە بخەنە پاڵ مامۆستا کە گۆیا بێ ڕێزی بە فاتیمەی کچی پێغەبەری ئیسلام کردووە!
بەڵام داخ و ڕق و کینی کۆماری کورد کوژ و دژە سووننەی ئێران لە مامۆستا و هاوبیرانی مامۆستا لۆقمان زیاتر لە مەڕ پێگە و کەسایەتی و خۆشناوی ئەوە، هەربۆیە وەک شەمشەمە کوێرەکانی ئەشکەوتەکانی کوردستان لە داخان و لە کوێریدا خۆیان بە هەموو شوێنێک دەکێشن، ئەمجارەش دەستی ڕەش و بۆگەنی جینایەتکارانی پەت و سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئێران، یەخەی حاجی مامۆستای ڕاستگوی گەل و نیشتیمانی بەڵا لێدراوی ڕۆژهەڵاتی کورووستانی گرت و لەو پەڕی بێتاوانیدا دەست بەسەریان کرد، وتاری مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە بەردەستی هەموو لایەکدایە و هیچ بەڵگەیەک نییە لە بچووکترین ئاماژە بۆ بێ ڕێزی کردن بە فاتیمەی کیژی پێغەمبەری ئیسلام یان ئایینی شیعە کرابێت تەنیا فەرموویانە ئەم جۆرە لێدوانانە پێویستە لە شارە شیعە نشینەکان بدرێت و ڕەوانییە بۆ دوبەرەکی نانەوە لە ناو شارە سووننەکان بدرێت!
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هەنگاوە دوژمناکارانەی کۆماری ئیسلامی بە نیسبەت مسوڵمانانی سووننە مەزهەب و دەستبەسەر کرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی، داوا لە هەموو خەڵکی ئێران و بە تایبەت تەواوی سووننەکان و مامۆستایانی ئایینی دەکەین بە هیچ شێوەیەک نابێ لە ئاست ئەو بێ شەرمی و دوژمنایەتییەی ڕژیمی دژە ئایین و دژە گەلی کۆماری ئیسلامی ئێران بێ دەنگ بن و دەبێ ڕاپەڕن و دەنگی ناڕزایەتی خۆیان بەرز بکەنەوە و پاڵپشتی جەنابی مامۆستای دەست بەسەرکراو بن، هەروەها داوا لە تەواوی ڕێکخراو و توێژ و کەسایەتی و لایەنە مەدەنی و سیاسیەکانیش دەکەین بێ دەنگی بشکێن و ئێعتڕازی خۆیان لە مەڕ ئەم دەست بەسەر کرانە بەرز بکەنەوە.
بڕووخێت کۆماری بەناو ئیسلامی ئێران
سەرکەوێ دەنگی حەقبێژان و ئازادیخووازانی ئێرانی و کوردستانی.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
بە هیوایە ئازاد بوونی
ReplyDelete