پەیامی یزاکا، بەبۆنەی کۆچی دووای پاپای ڤاتیکان پاپافڕانسیس

پەیامی پرسەو سەرەخۆشی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دووایی پاپای ڤاتیکان پاپا فرانسیس. 

پاپا فرانسیس  (لەدایکبووی ساڵی ١٩٣٦ زایینی، ناوی تەوای خۆرخی ماریۆ بێرگۆلیۆ، سەرۆکی دەوڵەتی شاری ڤاتیکان و سەرۆکی کورسی پیرۆز بووە و هەروەها سەرۆکی حکومەتی ناوەندی کەنیسەی کاتۆلیکی جیهان بوو. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە وەک قەشە سەرەکییەکەی بوینس ئایرێس کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن پاپا یۆحەننا پاوڵی دووەمەوە کراوە بە کاردیناڵ، بێرگۆلیۆ لە ساڵی ٢٠١٣ وەک پاپا هەڵبژێردرا و جێگەی بەنێدکت شانزەهەمی گرتەوە و نازناوی فرانسیسی وەرگرت. ئەوپاش گریگوری یەکەم پاپای یەسوعی قارەی ئەمریکا بوو، واتە ڕۆژئاوایی نەبوو (بێگومان بە پشتگوێخستنی ڕەچەڵەکی ئیتاڵی و تەنها لەدایکبوونی لە ئەرجەنتین). هەروەها زمانی ئینگلیزی، ئیتاڵی، ئیسپانی و ئەڵمانی بە باشی دەزانی.

بێ گوومان پاپا فرانسیس بە پێی تووانای ئایینی خۆی هەوڵی ئاشتی و پێکەوە ژیانی هێمنانەی نێوان ئایین و نەتەوەکانی داوە بە تایبەت لە مەڕ شەڕی ئیسڕائیل و فلەستینیەکان و ڕووس و ئۆکڕاین زۆری هەوڵی ئاشتەواییدا بەڵام بەداخەوە بێ ئەنجام بوو و لە ڕێکەوتی ١ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشیی سییەکانی گیانی لە دەستدا.


یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی دەکات لە سەرجەم باوەڕدارانی ئایینی مەسیحی کاتۆلیک و کلیسای مەزنی ڤاتیکان و هیوادارین جێگرەوەی پاپا فڕانسیس هاوشێوەی پاپا فڕانسیس، پاپایەکی ئاشتیخوواز و کاریگەر بێت لە بەدیهێنانی ئاشتی و ئازادی بۆ نەتەوە بن دەستەکان، خودای گەورە بیخاتە ژێر ڕەحمەت و بەخششی خۆی. انا للە وانا الیە راجعون


یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

١/٢/١٤٠٤هەتاوی بەرانبەر بە ٢١/ ئاوریلی ٢٠٢٥ی زایینی

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.