پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە
پیرۆزبایی یزاکا بە بۆنەی ڕەمەزانی پیرۆزەوە
هاونیشتیمانیان و کوردانی چووار پارچەی کوردستان و باوەڕدارانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام،
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی و شۆڕشگێرانی نیشتمان پارێز.
ئەم ساڵیش بە سەربەرزیەوە ئەرکە ئایینیەکەمان کە مانگێک خۆ ماندوو کردن و برسی و تینو کردن بوو لە پێناو ڕەزامەندی خوداوەندی مەزن کۆتایی پێ هێنا و فەلسەفی ڕۆژووشمان وەک خۆی گرێدا بە مانگێک بەڕۆژوو بوون و تووانیمان بە حەقیقەتی ڕۆژووگرتن بگەین و چاودێری هەژارانمان کردوو و بەردەوامیش دەبین.
بۆیە پێویستە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ بکەین بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە مەزنە و ڕەزامەندی پەروەردگار، یاخوا جێژنی هەموو لایکتان پیرۆز بێت و کردەوە و کردارتان لەو مانگە و هەموو کاتەکانی ژیانتان پڕ خێر و بەرکەت بێت و خودای گەورە لێتان ڕازی بێت.
هیواداری لە ڕۆژانی جێژندا بە سەردانی کردنی بەتایبەت بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر، ئەوانیش لە خۆشی و شادییەکانتان بێ بەش نەکەن و بەو هیوایە بتوانن بەخشەندە بن و لێبووردەیی بنوێنن لە گەڵ ئەو کەسانەی ئازاریان داون و ئاشتی و خۆشگووزەرانی بۆ هەموو لایەکتان.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
Comments
Post a Comment