پەیام و یادکردنەوەی ١٠ی خاکەڵێوە ڕۆژی شەهیدان
پەیامی یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدان و شەهیدکرانی پێشەوای کوردان قازی موحەمەدو هاوڕێیانی لە چووارچرای شاری مهاباد بە دەست دیکتاتوری بنەماڵەی خۆسەپێنی پەهلەوی.
ئەمڕۆ لە ١٠ی خاکەلێوە هاوشێوەی هەموو ساڵێک لە ساڵوەگەڕی کوژانەوەی ئەستێرەی ناسراوی کورد، پێشەوا قازی موحەممەددا، وەک ئەمەگ وەفاداری و پەیمان نوێ کردنەوە لە گەڵ ڕێبەر و هاوڕێیانیدا ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی شەهیدان یاد دەکەینەوە و تاجە گوڵینە لە سەر گڵکۆی شەهیدان دادەنین.
هاونیشتیمانیان و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بە تایبەت ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و وەفادارانی ڕێبازی پڕ شکۆی پێشەوای کوردان:
ئەمڕۆ لە ١٠ی خاکەلێوە هاوشێوەی هەموو ساڵێک لە ساڵوەگەڕی کوژانەوەی ئەستێرەی ناسراوی کورد، پێشەوا قازی موحەممەددا، وەک ئەمەگ وەفاداری و پەیمان نوێ کردنەوە لە گەڵ ڕێبەر و هاوڕێیانیدا ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی شەهیدان یاد دەکەینەوە و تاجە گوڵینە لە سەر گڵکۆی شەهیدان دادەنین.
ئێمە لە حاڵێکدا ئەم یادە دەکەینەوە کە یاد و ناوی پێشەوامان هەروا شکۆمەندانە لە بێشەکی مناڵی کورد دا تاکو گەییشتن بە ئامانجی ڕێبەر وپێشەوامان هەروا دەزرینگێتەوە و ڕێبازی تاقە گوڵی سەحرای کوردستان دەدرەوشێتەوە، بەڵام بکوژان و خیانەتکاران بە کۆمار و ڕێبەرمان، نەک هەر لە ناو خاکی ئێراندا، بەڵکو لە هەندەرانیش کەوتوونەتە چاڵی لە بیربردنەوە!
پێشەوا مرۆڤێکی بە هیزر و وردبین و دوواڕۆژ بین و زۆر سیاسی و هاوکاتیش بەراستیش فیداکار و گیانبازی ڕاستەقینەبوو، پێشەوا پاش هەڵسەنگاندنی وەزعی موجود و بێ پشت و پەنابوونی کورد و هێزی سەربازی کورد، زۆر دڵسۆزانە ڕێگایەکی هەڵبژارد کە هەم فیداکاری و گیانبازی فێری ڕۆڵەکانی دووایی خۆی بکات هەم کورد و نیشتیمانی کوردان لە قەڵاچۆی دۆژمنی پووشتە و پەرداخی ئەو کات بە فیداکردنی گیانی پاکی خۆی ڕزگار بکات.
ئەو حەرەکەتە بوێرییەی پێشەوا نەک هەر شۆڕشی کوردی کپ و بێ دەنگ نەکرد بەڵکوو خوێنی پێشەوا بوو بە چرای خەباتی بەردەوامی و شۆرشگێری و ئەمەگناسی تاکەکانی کورد لە کوردستاندا.
ئێستا دەبینین ڕۆژبەڕۆژ ڕێبازی پێشەوا پەرە دەستێنێت کە گرنگترین ویست و خوواست و هیوای پێشەوا، هۆشیاری نەتەوەیی بوو کە ئێستا پاش ٧٨ ساڵ لە دووای لە سێدارەدانی پێشەوا وهاوڕێیانی نەورۆزی کوردەواریمان بە جلکی شۆڕشگێری و خاکی پۆشی و جامانە لە مل بە یەکگرتوویی بەڕێوە برد کە گشتی دەگەڕێتەوە سەر فیداکاری و بەخشەندەگی ئەو ڕێبەرە مەزنەمان ئەگینا گەر پێشەوا ئەم گیانبازییەی نەکردبا ڕەنگ بوو حیزبی دێموکراتیش هاوشێوەی حیزبەکەی ئازەبایجان بە سەرۆکایەتی جەعفەری پیشەوەری لە ناوچووباو خەباتی گەلەکەمان بێ دەنگ با.

بۆیە دەبێ ئێمەی کورد بە گشتی و حیزبی دێموکرات بە تایبەتی شانازی بە وەها ڕێبازێک بکات کە بناغەکەی بە بەخشینی خوێنی ڕێبەر و پێشەوای نەخشاوە و هیچ هێزێک ناتوانێ بیڕووخێنێ و ئێمەش لانیکەم ئەرک و وەفاداریمان تا دووایین دڵۆپی خوێنمان بە باشی بە جێ دەگەیەنین.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران جارێکیتر سڵاو دەنێرین بۆ ڕووحی پاکی پێشەوا و هاوڕێیانی و سەرجەم شەهیدانی بزاڤی ڕزگاری خووازی گەلەکەمان و پەیمان نوێ دەکەینەوە هەردەم پاڵپشت و پشتیوانی ئەم ڕێبارە پاک و سەربەرزە بین.
سڵاو لە تۆ پێشەوای کوردان، سڵاو ئەی شەهیدانی سوورخەڵاتی نیشتیمان، سڵاو شۆڕشگێرانی ڕێبازی قازی..
بڕووخێت کۆماری تیڕۆریسم و پەت و سیدارەی ئیسلامی ئێران.
یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران.
Comments
Post a Comment