ئیدانەی دەستبەسەر کرانی شێخ زاهید شەهابی

ئیدانەکردنی دەستبەسەر کرانی شێخ زاهید شەهابی لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە وێبلاگی یزاکا ئەمڕۆ دووشەمبە ڕێکەوتی ٤/١/١٤٠٤ی هەتاوی هێزە دژەگەلی و تیڕۆریستەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، کاتژمێر ٥ی بەیانی هەڵیان کوتاوەتە سەر خانەقاو و ماڵی شێخ زاهید شەهابی لە شاری سەقز و وێڕای بێ ڕێزییەکی زۆر ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

شێخ زاهید شەهابی برای شیخ ئازاد شەهابییە کە ساڵی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی لە لایەن تیڕۆریستەکانی سەر بە سپای پاسداڕان شەهیدکرا، پێویستە بڵەین تاوانی ئەو دوو برایە تەنیا وەفاداری و ڕاستگۆیی بووە لە گەڵ خاک و نیشتمان و ئایینی ئیسلام.
بێ گوومان کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر جۆرە دەنگ و بۆچوونێکی جیاواز لە باوەڕی تیرۆریستی خۆی ترسی هەیە و ڕێگە نادات پڕشەنگی خۆر لە ئێران و ناوچەکەدا بدرەوشێتەوە هەربۆیە تیڕۆریستانی تاریکپەرەست، دژی ڕووناکی و ڕاستگۆیی و ئازادی و جووان پەرەستین..

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کردەوە نامرۆڤانە و دوژمنکارانەی ڕژیم بە نیسبەت باوەڕی ئایینی کورد و خەڵکی کوردستان و هەڵوێستی ڕاستگۆیانەی تاکەکانی نیشتیمان، داوا  لە خەڵکی کورد بە گشتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی و تەریقەتەکانی قادری و نەقشبەندی دەکات کە لە ئاست ئەو دوژمنکاری و بێ ڕێزیەی ڕژیم بە نیسبەت ڕێبازی ئایینی و نەتەوەیی شێخ زاهید و هاوشێوەکانی بێ دەنگ نەبن و ڕێگە نەدەن تاریکپەرەستاتی تیڕۆریست بەم شێوەیە بێ ڕێزی بە باوەڕداران و تاکەکانی کوردستان بکەن.

مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی جینایەتکار و دژە کوردی کۆماری پەت و سێدارەی ئێران

سەرکەوێ بزاڤی ڕزگاری گەلەکەمان.

یەکیەتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٤ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی

Comments

Popular posts from this blog

هەڵوێستەیەک لە سەر فتواکەی مەلا ساڵەی دەمامە..

کۆچی دووایی مامۆستایەکی ئایینی نیشتیمانپەروەر

پەیامێک بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە دەست بەسەرکرانی مامۆستا لۆقمان ئەمینی لە لایەن کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە.